بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

خولوسی ئاکار و قەیس خەزعەلی هەردووکیان دوو ڕووی دراوێکی قەڵبن
بەر لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر، سەرەکیترین دەروازەی هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردســـتان و دنیای دەرەوە، دەروازەی خاپور/ئیبراهیم خەلیل بوو. ئەوانەی لەو ساڵانەدا لەو رێگەیەوە دەگەڕانەوە کوردستان، ڕەنگە باش لە بیریان بێت کە پاسەوانەکانی سنووری دیوی تورکیا بە چ شـــێوەیەکی ناشرین و دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆیی مامەڵەیان لەگەڵ
ئەو ڕێبوارانەدا دەکرد. ســـاڵی 199٣ لە کاتـــی گەڕانەوەمدا بۆ هەرێمی کوردســـتان لە رێگەی دیاربەکرەوە گەیشـــتمە ئەو دەروازەیە. کتێبێکم لەگەڵ خۆم هێنابوو تا لـــە رێگا لە نـــاو فرۆکەدا بیخوێنمەوە. کتێبەکە بـــە زمانی عەرەبی بوو بەناوی (کورد و کوردســـتان لە بەڵگەنامەکانی بەرتانیادا) ی نووســـەر دکتۆر وەلید حەمدی بوو. یەکێک لەوانەی سنوور کە بە شێوەی ناشرین مامەڵـــەی لەگەڵ خەڵکدا دەکرد ناوی بروســـک بوو. عەرەبی و کوردی زۆر باش دەزانی. لە کاتی پشـــکنینی جانتاکەی دەســـتمدا کتێبەکەی دۆزیـــەوە و کەوتە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانـــی و لە یەکێک لە لاپەڕەکاندا نەخشەی کوردســـتانی لەسەر بوو. لەبەشێکی نەخشـــەکەدا نوسرابوو (کوردستانی تورکیا). هەر هێندە ئەوەی بینی، چاوی چوە پشتی سەری و هاواریکرد کوردســـتانی تورکیا لە کوێیە؟ منیش زۆر لەســـەرخۆ ووتم ئێرە کوردســـتانی تورکیایە. هێندەی تر دەماری شۆڤێنیزمی بەرزبۆوە و پاسپۆرتەکەی بردم و شـــەش سەعات چاوەڕێمکرد تا وەرمگرتەوە. خۆ ئەگەر پاسپۆرتی بەریتانیم نەبوایە، ڕەنگە تووشی بەڵایەکیان بکردمایە. خەلوســـی ئاکاریش بە هێنانی ناوی کوردســـتان دەماری شـــۆڤێنیزمی بەرزدەبێتـــەوە وناتوانێـــت دان بە کیانیكی دەســـتووری وەک هەرێمی کوردستاندا بنێت. بە هەمانشـــێوە، قەیـــس خەزعەلیش، لە جریوە (تویـــت) ێکدا دەڵێت (حکوومەتەکـــەی هەولێر). ئەو هێندە شـــۆڤێنی و هێندە دژی کورد و کوردستانە، زمانی لە ئاست ووشەی پیرۆزی کوردستان لاڵ و قەڵەمەکەی کۆڵ و مێشکی کۆڵەوارە. زۆریتر هاوشـــێوەی ئەوان، نەک بە قســـە ونووسین ویستیان کوردستان نەهێڵـــن، بەڵکو بـــە بۆمبا و چەکـــی کیمیاوی و ئەنفالکـــردن خۆیان تاقیکـــردەوە، بـــەڵام ســـەریان دای لەبـــەردی لوتکە چیـــا بەرزەکانی
کوردستان

ھەواڵی زیاتر