بارزانی وتی من کورم

لوقمان بەرزنجی

وابزانم هيچ تاکێکی کورد نيیە پرسياری ئەوەی لێ نەکرابێت بۆ دەڵێی کوردی عێراقم بۆ ناڵێی عێراقيم.
من بۆ خۆم زۆر جار ئەو پرسيارەم لە لايەن عەرەب و عێراقيەکان لێ کراوە.
بۆ دەڵێی کوردی عێراقم؟ بۆ ناڵێی عێراقيم ؟ چيە شەرمت لێ دێ گەر بڵێی عێراقيم؟وەڵامم ئەوە بووە من سووکايەتی بە هيچ وڵاتێک و گەلێک ناکەم و خۆشم لە هيچ وڵاتیک و گەلێک بەکەمتر نازانم.
هەتا سووکايەتی بەناوی عێراقی بکە يا شەرمم لەناوهێنانی هەبێت ئەوەتا وتوومە من کوردی عێراقم بەڵام تۆی عێراقی چەند سوودت لەو عێراقە بينيوە تا منێکی کورد سوودم لێ ديبێت با ئەوەش پرسياری من بێت بۆتۆ پێم وتوون من ناسنامەی وڵاتێک هەڵدەگرم ناوی عێراقە عێراقيش لە ديدی هەموو عەرەب و دونيا وڵاتێکی عەرەبيە ئەندامە لە کۆمکاری عەرەبی و ئەندامە لە ڕێکخراوی کاری ئيسلامی وەک دەوڵەتێکی ئيسلامی و عەرەبی ناسراوە، ئەندامە لە نەتەوە يەکگرتوەکان وەک وڵاتێکی عەرەبی پێناسەی دەکەن عێراق ئەندامە لە هەرچی ڕێکخراوی عەرەبی و ئاسياوی هەيە هەموو ئەوانەش عێراق وەک دەوڵەتێکی عەرەبی دەناسن، کەواتە ناسنامەی نەتەوايەتی و ئایينیی من لە کوێی ئەو عێراق عەرەبييە؟ کە دەڵێم ئايینی مەبەستم کورد چەندێک لە ئايینزای جگە لە موسڵمانی هەيە، ناکرێ من هەموو تايبەتمەنديە نەتەوەييەکانی خۆم بسڕمەوە لە پێناو بەرزڕاگرتنی وڵاتێک هەموو دونيا بە عێراقی عەرەبی دەيخوێنێتەوە منيش ناسنامەی خۆم بەدەستی خۆم بسڕمەوە. ئەو جۆرە شۆڤينيەتە تەنيا لە وڵاتانی دەوروبەری کوردستان ماوە کە هەمووشيان موسڵمانن و زۆرينەی کورديش موسڵمانی سوننە مەزهەب و شافيعين. ئەوانەی نايانەوێ ئەو عێراقە لەسەر بنەمای برايەتی و شەراکەت دروست بێت، بابچن مێژووی نەتەوەکانی سويسرا و هۆلەندا و بەلجيکا هەتا هەرێمی بايەر لە ئەڵمانيا بخوێننەوە کە بەڕەگەز ئەڵمانن، بەڵام کاتێک لێی دەپرسی تۆ کێێ، دەڵێ من بايەريم و ئەڵمانم. ئەی کورديش مافی خۆمانە بەرگری لە ناسنامەکەمان بکەين. بينمان لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەی هەفتەی ڕابردوو کە لە هەولێر بەسترا. پێشکەش کاری ئەو پانێلە تايبەتەی کە لەگەل مەسرور بارزانی پێشكەشی كرد دەربارەی ناسنامەی نيشتمانی لە مەسرور بارزانی پرسی (تۆ کوردی يا عێراقی) بارزانيیش بەهەمان خێرایی پرسيارەکە گوتی: من کوردم ئینجا عێراقيم، وتی: تەمەنی عێراق سەد ساڵێک دەبێت، بە ڵام ئێمەی کورد مێژووێیکی دێرينمان هەيە، لەبەر ئەوە دەڵێم من کوردم. لە دوای ئەم وەڵامەی بارزانی هەڵايەکی گەورەی لە سوشيالميدياکانی عێراقی نايەوە. بەتايبەتی لە تەلەفزيۆنی عەرەبە شوڤينيەکان ئەوانەی لەو عێراقەی ناويان ناوە عێراقی تازە و شەراکەت، هێشتا لەو عەقڵيەتە شۆڤينيە دەربازيان نەبووە، تا ئيستاش بە چاوی داگيرکەر و ئاغای خەڵکی کوردستان تەماشا دەکەن وا دەزانن کورد کۆيلە و خزمەتکاری ئەوانن لەو عێراقە بێسەروبەرە. يا پێيان وايە کورد لەو عێراقە دەخيلە وەک چۆن بەشار ئەسەد و بەعسە شۆڤينيەکەی کوردی ڕۆژئاوا بە کۆچبەر و دەخيل پێناسە دەکەن و، زۆرێکيان تا ئيستاش ڕەگەزنامەی سووريیان پێ نەدراوە. ئەو شۆڤينیستە عێراقيانەش ديارە خۆيان وەک ئەسيادی کورد تەماشا دەکەن. ئەگينا ئەو ڕستەيەی بەڕێز بارزانی هيچ ناياساييەک و هيچ حەقاڕەتێکی بۆ عێراق تێدا نەبوو. تا بيکەنە ئەو هەڵايە ئەوانەی ئەو هەڵاييان لە سوسيالميدياکان و تۆڕەکۆمەڵايەتيیەکان ناوەتەوە چاکتر وا بوو بچن کەمێك خۆيان ماندوو بکەن بنەمای تێگەيشتن لە ناسنامەی نيشتمانی و هاوڵاتیبوون و ناسنانەی عێراقیبوون و بنەماکانی جاڕی گەردونیی مافی مرۆڤ و هاوڵاتیبوون بخوێننەوە. وەڵامەکەی بارزانی جگە لە پێداگرتن لەسەر مەسەلە نەتەوەیی و ئينتما کوردستانيیەکە لەهەمان کاتدا دووپاتی ئەوەشی کردەوە کە نابێت ئاوا بەو چاوە تەماشای ئيرادەی گەلێک بکرێت. هەر ڕۆژەی بە بيانوويەک سزای بدەن و ئەو مافانەی لێ زەوت بکەن کە لە دەستوەردا داھاتوو

ھەواڵی زیاتر