نووسینی: بۆبی گۆش
بۆ زۆربەی ئەمریکی و ئەوروپیەکانیش،هەواڵی بوونی هەزاران کورد لە نێو کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا جێگەی سەرسوڕمانە، سەرباری هەموو شتێک ،هەرێمی کوردستان ناوچەیەکە تەواو جیاواز لە وڵاتێكی وەکو عێراق، بە پشتیوانی رۆژئاوا لەدوای ساڵی ۲٠٠٣وە هەرێمی کوردستان لەو تراژیدیایە دەرچووە کە عێراق لە ساڵی ۲٠٠٣وە تێیدایە.
کوردە عێراقییەکان ئێستا لە جیاتی ئەوە بەدوای ئەوەن کە لە ناوچە و شوێنی خۆیان هەڵبێن پاش ئەوەی دۆخی ئابووری و سیاسی لەدوای رووخانی سەدامەوە بە دڵی ئەوان نەبووە ،وا دەردەکەوێت دۆخەکە بە ئاراستەی دیکە هەنگاو بنێت، ساڵانی پاش پرۆسەی ئازادی عێراق شەڕ و ململانێی تائیفی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی سەر بەو هەرێمە لەرووی ئابوورییەوە گەشانەوە، سەرچاوەی ئەو داهاتەش نەوت بوو،دۆخێکی سیاسی وا دروست بوو کە خاڵی بوو لە تووندوتیژی،هەرێمەکە سەرنجی وەبەرهێنەرانی لە جیهانەوە بۆ خۆی راکێشا،هۆتێل و مۆڵ و شارەکانی نیشتەجێبوون دووهێندەی پێشتریان لێ هات،تاوەکو دۆخەکە بگاتە ئەوەی بە دوبەی بەراورد بکرێت و چاوەڕێی پێشکەوتنێکی دیکەی دیموکراسی لە داهاتوودا بکرێت ، بەڵام پێچەوانەی ئەوە روویدا داعش لە ۲٠١٤دا هات و ناوچەیەکی زۆری عێراقی گرت، پاش ئەوەی سوپای عێراق رووخا بەرامبەر ئەو گرووپە چەکدارە، هێزە کوردییەکان بە پشتیوانی ئەمریکا رێگریان لە تیرۆرستان کرد لە دەروازەکانی هەولێر نزیک ببنەوە ، هەرێمەکە ئارام و سەقامگیر مایەوە، سەرەڕای ئەوەی بارێکی دیکەش هاتە سەر شانی هەرێمی کوردستان و ملیۆنان کەس لە ناوچەی دیکەی عێراق و لە سووریاش بوونە پەنابەر،هەرێمی کوردستان بووە ماڵی ئەوانەی لە شەڕ و ئاڵۆزی هەڵدێن ، لە رووکەشدا شتێكی ئەوتۆ نەگۆڕاوە، هەرێی کوردسان هێشتا ناوچەیەکی ئارامە بەراورد بە ستانداردی کەمی ژیان لەگەڵ دراوسێکان،بووژانەوەی ئابووری هەولێر قەت بەراورد ناکرێت بەوەی لە بەغدا هەیە، یان تەنانەت دیمەشق و تارانیش ،لەکاتێكدا کۆچبەران لە رێگەی ئەوروپاوە چیرۆکە پڕ دەردەسەرییەکانیان دەگێڕنەوە و وا وێنا دەکەن لە ترس و تۆقاندنەوە هەڵاتوون، کوردی عێراق زۆر بەقەد ئەوانەی ئەفغانستان و سووریا سۆز بۆیان راناکێشرێت.
ئەوان لە ژێر حوکمی تاڵیبان نەبوون یان لەژێر دەسەڵاتی
دیکتاتۆرێکی وەکو بەشار ئەسەد نەبوون، کوردی عێراق لەوە بێ ئومێدن بەڵێنەکانی دوای ۲٠٠٣ بە تەواوی جێبەجێ نەکران، ئابووری، هەناردەی نەوت و نرخەکەی قەت لەدوای داعشەوە نەگەیشتەوە نرخەکەی جاران، زۆر زووشە بڕیار لەوە بدەین ئەو گۆڕانکارییانەی ئەمدواییە درێژە دەکێشێت و دۆخەکە دەگۆڕێت، بەڵام بێکاریش وای لە زۆر کەس کرد لەجیاتی شار ژیانی گوند هەڵبژێرێت ، سەرەڕای کەموکوڕیەکان بەڵام ئەلیکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی بیلارووسیا وای کرد بە ئاسانی خەڵکی کوردی هەرێمی کوردستان بکەونە ژێر یارییەکانی و وەکو کارتێک بەرامبەر وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا بەکاریان بێنێت ، ئەو دەستی کرد بە ئاسانکردنی پێدانی ڤیزا و گەشتی خەڵكی بۆ مینسک ئاسان کرد، لە سەرەتای دۆخەکە نە هەولێر و نە بەغداش ئاگاداری ئەو یارییە نەبوون .
حکومەتی عێراق درەنگ فریای ئەوە کەوت داوای لە عێراقییەکان بکات بگەڕێنەوە، ئێستاش هەندێک کۆچبەر لەگەڵ گەڕانەوە نین،لەگەڵ ئەوەی ئەوان مەرگیان هەڵبژاردووە بەسەر ئەو بێزاریەی کە خۆیان
باسی دەکەن،ئەوەش واقیعی نییە تۆ مەرگ پێش بێزاری بخەی.
سەرچاوە: بلۆمبێرگ