ھۆشیار سیوەیلی
کۆچکردن
هۆکار و پاساوەکان هەرچییەک بن بۆ کۆچکردن، بینینی دیمەنی پەنابەران یان کۆچکاران لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا بەم وەرزە ساردە، بە تایبەتی دیمەنی پیرو منداڵ، مرۆڤ لە ناخەوە دەهەژێنێ. ڕەنگە بەشـــێکی زۆری ئەوانـــەی گیریانخواردووە دانیشـــتووی دەرەوەی هەرێمی کوردســـتان بن و لە ناوچە کوردســـتانیەکانی دەرەوەی هەرێم و ناوچەکانی تری عێراقـــەوە هاتبن، ڕەنگە بەشـــێکیان پەنابەرانی ڕۆژئاوا و باکوورو ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان بن. ڕەنگە دۆخی نەخوازراوی ئاوارەیی ئێزدییەکان و کریســـتیانەکان هاندەربن کە بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی ئەم پێکهاتانە هەوڵی جێهێشـــتنی عێراق و هەرێمی کوردستان بدەن. دەڵێین (ڕەنگە)، چونکە ئامارێکی جێگەی متمانەمان لەبەردەســـت نییە تا ژمارە و پێکهاتەی ئەو کەســـانە بزانین کە لە ســـنوورەکانی هەرێمەوە چوونەتە بێلاڕووســـیا و تەنانەت ئەگەر ئەم ئامارەشـــمان هەبێـــت، ڕەنگە زانیاری دروســـتمان نەداتێ چونکە بەشـــێک لەوانە لە بەغداوە کۆچیان کردوە و بەشی تریان چوونەتە تورکیا و لوبنان و ئێران و لەوێوە ڕۆیشتوون. ئەگەر ئەو ئامارو زانیارییانەمان هەبێت باشترە و بەرچاوڕوونییەکی باشمان دەداتێ، بەڵام لە هەموو بارودۆخیکدا پێویستە:
• گـــەر بتوانین بە هەر شـــێوەیەک بێت هاوکاری ئـــەو خەڵکە بکەین و پێداویســـتی مرۆیی بگەیەنینە ئەوان یان گوشـــار بخرێتە سەر بێلاڕووسیا هاوکارییان بکات تا ســـەرما و برسێتی زەفەر بە پیرو منداڵەکان نەبات تا
چارەسەرێک بۆ کێشەکەیان دەدۆزرێتەوە.
• لایەنی پەیوەندار و سەنتەرەکانی توێژینەوە، توێژینەوەی زانستی لەسەر هۆکارەکانـــی کۆچکردن لە هەرێمی کوردســـتانەوە ئەنجامبدەن. بێگومان سیســـتەمی سیاسی ئێمە بێ خەوش نیە و ئابووریشمان کەموکوڕی هەیە. بـــەڵام هێندە خراپ نین هاووڵاتیان ڕابکەن و بەو شـــێوەیە گیانی خۆیان بخەنە مەترســـییەوە. من گومانم نییە کە ئەوانـــەی خەڵکی هەرێمن گەر بگەنـــە ئەوروپا و چاوپیکەوتنیان لەگەڵـــدا بکرێت ناڵێن خەڵکی هەرێمین
چونگە دەزانن گەر وا بڵین ئەوا مافی پەنابەریی نایانگرێتەوە.
• گـــەر توێژینەوەکە هەندێک هۆکاری دیاریکرد، هەوڵبدرێت چارەســـەری
گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە