بۆ ئەوانەی ئایەتی(ولا تركنوا…)م بۆدەنێرن سڵاو…

عومەرچنگیانی

دەڵێن ڕۆژێک پیاوێکی بەتەمەن بە گەنجێک دەڵێ: کوڕم! سەیری ئافرەتی نامەحرەم مەکە چونکە قورئان وا دەفەرمێت، گەنجەکەیش سەرباری ئەوەی کە خۆشحاڵ دەبێت بە بیر هینانەوەکە، دەیەوێت پشت ڕاست بێتەوە لە ئاستی توانای ئامۆژگاریکەرەکەی، بۆیە لێی دەپرسێ: قوربان کام ئایەتەیە فەرمان دەدات بە دوورکەوتنەوە لە سەیرکردنی نامەحرەم؟ کابرایش سوورەتی ئیخاس (قل هو اڵه احد) ی بۆ دەخوینێتەوە، گەنجەکەیش بە ئەدەبێکەوە پێی دەڵێ: مامەگیان ئامۆژگارییەکەت لەسەر سەرم، وەلێ ئەو سوورەتە باس لەوە ناکات کە تۆ وتت.
خوێنەری بەڕێز! دەیان جار لە کۆلکەخوێندەوار و هەرزەی ناو سۆشیال میدیا، یان لەوانەوە کە ڕواڵەتێکی ئایینییان هەیە و، وا دەزانن ڕواڵەتەکە کردوونیەتە فەقیهی شەریعەت و تەفسیرکاری قوران و فەرموودە و فتوادەری بێسنوور، لەوگۆڕەی مورتەدم دەکەن و ئایەتی (ولا ترکنوا) م بۆ دەنێرن، کە گوایە پشتیوانی لە ستەمکار دەکەم، ئەمە لەکاتێکدا کە ئەگەر بۆ خۆیشیان کەمێک ئینسافیان هەبێت، دەزانن درۆ و ئیفتیرا دەکەن، وەلێ شێوەی کاری من، شێوەی کاری ئەهلی عیلمە، نەک تەنزنووس و جوێندەر و شیڕەشیڕ و قیڕاندنی بێبنەما و بێسوود، جا بۆیە لە گوڵخەرمانی ئەمجارەماندا کە زنجیرەکەی ۲٦۷ە، هەندێک یان زۆربەی گوڵخەرمانی ژمارە ٨٤ دەخەمەوە بەر دیدان کە لە لاپەڕە “۱۹”ی ڕۆژنامەی هەولێر ژمارە ۲٦٤۲ سێشەممە ۱۱ ی تەمووزی ۲۰۱۷ بڵاو كراوەتەوە و (بێدەنگی لە داگیركەریش ستەمێكە!….سەدوسیانزەهەمین ئایەتی سوورەتی”هود” دەفەرمێت: “نەكەن ببنە تەرەف و لایەن و بەش، لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ستەمكارن و ستەمیان كردووە، گەربێتو ئاوا بكەن، سزای گەورەی خواییتان تووش دێت و پاشان لەلایەنی خواوە هیچ یارمەتی نادرێن و بەدەر لەویش كەسی دی بە فریاتان ناكەوێت”.
كە بە وردی لەو ئایەتە ڕادەمێنین بە ڕوونی لەوە تێدەگەین
ئەم ئیسامە چی لە شوێنكەوتووەکانی خۆی دەوێت! تێدەگەین تا چەند كەسایەتییان بەرزردەكاتەوە و دەیانكاتە ئامڕاز و نموونەی جوامێری و سەربەرزی و خۆ نەدۆڕان. چونكە هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە دەست ستەمی ستەمكار بە هەمووجۆرەكانی ستەمەوە، ئەركێكێكی ئایینی و نیشتمانی و مرۆڤ دۆستانەیە، لەم گوڵخەرمانەی ئەمڕۆمدا، تیشك دەخەمە سەر حوكمی گوێزانەوەی نامێنی دووزەوی و حوكمی داگیركردنی زەویوزاری خەڵك.
دیارە هێندەی زانینی حوكم خۆی گرنگە، ئارمانجەكە
گرنگترە كە دەبێ بڕوادارەكان لە سۆنگەی ئایینەوە ئەو داگیر كارییە قەبووڵ نەكەن و كار بۆ نەهێشتنی بكەن! داگیركردنی مڵك و ماڵو زەویوزار: داگیركردن، واتە: زەوتكردنی شت بە ستەم. لە فیقهی ئیسامییشدا، بە مانا: خواردن و دابڕكردنی هەقی خەڵكی، بە نابەجێ و بە ناهەق. ئەم داگیركردنەیش، لە ئیسامدا حەرامە و، كارێكی ناڕەوا و نابەجێ و ناشەرعییە، چونكە خوای گەورە لە سەد و هەشتاوهەشتەمین ئایەتی سورەتی “بەقەرە”دا دەفەرمێت: “نەكەن بە ناهەق و بە بەتاڵ سامانی یەكدی بخۆن.

ھەواڵی زیاتر