بەكورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

درۆن و دیموکراسی
درۆنـــی ئەمجارەیـــان زۆر زیاتر لە درۆنەکانی تـــر هەرایان نایەوە نەک تەنیا لەبەرئەوەی ماڵی ســـەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشـــتی هێزە چەکدارەکانی وڵاتییان کردە ئامانج، بەڵکو لەبەر ئەوەشبوو کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشـــیان کردە ئامانج و گـــەر هەڵبژردان و دەنگدانی ئازاد یەکێک لە بنەماکانی دیموکراسی و پێوەرێکی گرنگی بوونی دیموکراسی بێت، ئەوا هێرشـــی درۆنەکان هێرشـــبوو بۆ سەر خودی دیموکراسی و هەوڵـــدان بوو بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی ئەو پرۆســـە دیموکراســـییە بە
زەبری هێز. دوای ڕاگەیاندنـــی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، میلیشـــیاکانی ناو فەتح دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردەوە چونکە بە ئەنجامئ هەڵبژاردن و ژمارەی کورســـییەکانیان ناڕزیبوون. بۆ ئەوەی گوشـــاری زیاتر بخەنە ســـەر کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کەوتنە خۆپیشاندان و هەوڵدان بۆ نانـــەوەی ئاژاوە و داواکردنی ســـەرلەنوێ بژاردنـــەوەی دەنگەکان بەدەست. کاتێکیش دەرکەوت ئەو هەوڵەش هیچ لە مەسەلەکە ناگؤڕێت پەنابرایە بەر درۆنەکانی مەرگ. هەرچەندە هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و بۆ دەسنیشـــانکردنی ئەنجامدەرانی تـــاوان دەبێت چاوەڕێبین، بەڵام خودی سەرۆک وەزیران ووتویەتی کە ئەنجامدەران باش دەناسێت و بە بێ بوونی بەڵگەش ئەم قسەیە ناکات. ئاســـتی بەشـــداری خەڵک لـــەم هەڵبژاردنـــەدا یەکجـــار کەمبوو، کە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ناڕازیبوونی دەنگداران لە حکومەت و سیســـتەمی حوکمڕانـــی و بەڕێوەنبردنی وڵات لاوازی متمانەی خەڵک بە پرۆســـەی هەڵبژاردن، بەلام بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ ناچارکردنی کۆمسیۆن و حکومەت بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی گروپێک یان زیاتر، هێندەی تر گومانی خەڵک بەرامبەر بە هەڵبژاردن وەک ڕێگایەکی مەدەنی و دیموکراســـی بـــۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەســـەلای زیاتر دەکات و متمانەیان لەق دەکات.
ئەگەر ئەم تاوانەش وەک تاوانەکانی تر چاوپۆشی لێبکرێت و تاوانباران نەدۆزرێنـــەوە و ســـزا نەدرێن، ئەوا شـــتێک نامێنێت بە ناوی یاســـا ســـەروەری و دەوڵەت و دەزگاکانی بە تایبەتـــی دەزگایانی پەیوەندار بـــە داد و دادوەری هێندەی تر بنکۆڵدەبـــن و زیاتر متمانەی جەماوەر
لەدەستدەدەن

ھەواڵی زیاتر