(لوتكەی گلاسكۆ بۆ گۆڕانی كەشوھەوا٢٠٢١)

‎م.سه‌ردار‌عبدولرحمن(سه‌حه‌ری)*

له (۲٦)مینكۆنفرانسی لوتكه ی كه شوهه وای نه ته وه یه كگرتووه كان كه به (Cۆپ۲٦) ناسراوه، ئه مساڵ له شاری (گلاسكۆ)ی سكۆتله ندا به سترا كه ماوه ی دوو هه فته ده خایه نێت له ڕێكه وتی (۱۱/۳۱ بۆ ۱۱/۱۲) به به شداری زیاد له (۱۱۰) ولأتی جیاواز به ڕێبه رایه تی شانشینی به ریتانیا به ڕێوه دەچێت، زانایانی بواری كه شناسی ئه م هه وڵه به دواین ده ره فه ت ئه ژمار ده كه ن بۆ پرسی چاره سه ری گرفتی گۆڕانكارییه ئاووهه واییه كانو پیسبوونی ژینگه. ئامانجله م لوتكه یه دا ئه وه یه وڵاتان هه نگاوی پێویست بنێن كه ده ردانی گازه ژه هراوییه كان(دووه م ئۆكسیدی كاربۆن، میسان،كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن…..هتدد) ناوبه رگه گازكه م بكه نه وه، بۆ ئه وه ی پله ی گه رمی گۆی زه وی تاكۆتایی ئه م سه ده یه له (۱.٥) پله ی سه دی به رزنه بێته وه به به راورد به قۆناغی پێش شۆڕشی پیشه سازی.
هاوكات نزیكه ی (۹۰) وڵات ڕێكه وتنكه تاوه كو ساڵی ۲۰۳۰ ڕێژه ی ده ردانی گازی میسان له ۳۰% كه مبكه نه وه كه ئه م گازه له دوای گازی دووه م ئۆكسیدی كاربۆن زۆرترین بڕی له نێو هه وادایه و له ۲۰% كۆی گازه گه رمكه ره كان پێكده هێنێت. سه باره ت به له نێووچوونی دارستانه كان (۱۱۰) ولأتی جیهان ئاماده یی خۆیان نیشاندا بۆ ئه وه ی تاوه كوساڵی ۲۰۳۰ له نێو بردنی دارستانه كانكۆتایی پێبێت وده ست به چاندنه وه ی دره خت بكه ن كه به(چاندنه وه ی سییه كانی زه وی) ئاماژه یان پێداوه.
لێدوانی سه رانی ولأتانی زله ێزی جیهان له
كۆنفرالنسه كه دا:-
۱- سه رۆكوه زیرانی به ریتانیا (بۆریس جۆنسن) ڕایگه یاند كه گۆڕانی كه شوهه وا به (بۆمبی ڕۆژی قیامەت) ناو برد.
۲- سكرتێری گشتی نه ته وه یه كگرتووه كان (ئه نتۆنیۆ گۆترێس) هۆشیاری به سه ركرده كانی جیهاندا ئه گه ر گۆڕانی كه شوهه وا ڕانه گیرێت ئه واولأتانی جیهان ده بێت (به ده ستی خۆیان
گۆڕ بۆ خۆیان هه ڵبكه نن)
۳- سه رۆكی فه ره نسا (ئیمانوێڵ ماكڕۆن)
داوای له م ولأتانه كرد كه زۆرترینگازی ژه هراوی وگه رمكه ر ده رده ده ن له به ڵێنی كه مكردنه وه ی ده ردانی گازه كه رمكه ره كان پاشگه زنه بنه وه.
٤- سه رۆكی ئه مه ریكا (جۆی بایدن) ڕایگه یاند كه ئه م ده یه یه بۆ چاره نووسی مرۆڤایه تی یه كلایكه ره وه ده بێت ولأته كه شی ده ستپێشخه ری زیاتر ده كات بۆ پاراستنی كه شوهه وای زه وی.
٥- ڕاوێژكاری ئه ڵمانیا (ئه نگێلا مێركڵ) داوای كرد باج له سه ر ده ردانی گازی دووه م ئۆكسیدی كاربۆن زیاد بكرێت،بۆ ئه وه ی ئه مگازه كه مبكرێته وه كه مه ترسی بۆ سه ر هه سارهكه مان
خوڵقاندووه
٦- (ڤلادیمێر پۆتین) له ڕوسیاوه له رێگه ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه وه په یامه كه ی پێشكه شكرد، وتی (ئێمه به ڕێوه بردنی دارستانه كان باشتر ده كه ین ڕووبه ری چاندنه وه ی دارستانه كان فراوان ده كه ین ئێم به رده وام پاره ی زیاترمان بۆ ئه م مه به ستانه ته رخان كردووه)
۷- (ژی شینخوا)نێرده ی چین ڕایگه یاند (ئێمه ئامانجهكانی خۆمان پێكاوه ده بێت هه ندێك به رنامه ی پاڵپشتیكاریش دارێژین، سیاسه ت و كردار بنوێنین پاره ی لێخه رجبكه ین و نه خشه ڕێگه داڕێژین، ئێمه په یمانكه كانی خۆمان به جێگه یاندووه و به كرداریش شانازی به په یمانه كانمانه وه ده كه ین.

ھەواڵی زیاتر