بەشداری ئافرەت لە بەرێوەبردن و دەسەڵاتدا

سنەوبەر سابیر

زۆر لە مێژینەیە و بەپێی هەموو بەڵگە ئارکیولۆژییەکان archa ecologyکۆمەڵگه ی مرۆڤایەتی لەسەرەتای هۆمسپینز home sapient سیستەمی تارادەیەك دایکسالاری و ژن دەسەڵاتداری بووە، لێ دواتر پیاوسالاری و دەسەڵاتی باوک شوێنی گرتونەتەوە کە ئەمەیش هۆکار بوو بۆ چەوسانەوەی ئافرەتان. پێشێلکردنی یەکسانی جێندەری دەستیپێکرد، رۆژ لە دوای رۆژ لەدەستدانی مافەکانی ئافرەت زیاتر بوو لەکاتی جەنگ بەدیل دەگیران و بەکۆیلە دەکران، ئەشکەنجە دەدران، کرین وفرۆشتنیان پێوە دەکرا و دەچەوسانەوە وبێبەش دەکران لە سەرەتاترین مافەکانیان. بەشێوەیەکی گشتی و لەسەر ئاستی جیهان بەووڵاتانی روژئاوایشەوە پاشان لەگەڵ گۆرینی فکری مرۆڤایەتی وقۆناغی دەرکەوتنی زیاتری کۆمەڵ – خێل – هۆز پاشان ئاستی دیکە لە پیشەسازی وبەرێوەبردن وپێشکەوتنی ووڵاتان، دەرکەوتنی ئایدۆلۆژیای زیاتر مافەکانی ئافرەتان بەشێوازی دیکە گۆرانکاری بەسەرهات.
لێرەدا ناچینە نێو قوڵای ئەم بابەتە، چونکە هزری جیاواز وشیکردنەوەی جیاوازیلێدەبیتەوە،بەڵامبەشێوەیەکی گشتی ئافرەت توشی رەگەزپەرستی وجیاکاری رەنگ وهۆز وپلەی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوە کە ئەمەیش کاریگەری لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی وبەتایبەتی ئافرەتان هەبوە، لێ ئافرەتیش بێدەنگ نەبوە لەگەڵ شەپۆلەکان وهەندێجار دژ بە شەپۆلەکان بوە دەنگی نارازی بونی هەبوە لە بازنەیەکی چەق بەستو نەماوەتەوە و خەباتیان کردوە، رێکخراو وکۆمەڵەی جۆربەجۆریان دروستکردوە، بروایان بەتواناکانیان هەبوە قۆناغه کانی خوێندیان تەواوکردوە و لە هەڵبژاردنەکان بەشداربوون، پاڵێوراویان هەبوە.
رۆڵێکی پۆزهتیفیان لە ژیانی خێزان و پەروەردەکردنی نەوەکان بینیوە، تەنانەت لەهەندێ ووڵات لەپێگەی گرنگی بریاردان بوون پۆستی سەرۆک وەزیران، سەرۆک پەرلەمان، سەرۆک حزب، وەزیری دەرەوە، بەرگریی و بازرگانی وچەندین پێگە وپۆستی گرنگیان بەدەستهێناوە وسەرکەوتوش بوونە، نمونەی زۆر هەیە کە شاهیدی ئەو بابەتەیە و چەندین ئافرەتی دیکە لەبواری زانستی و پەروەردەیی و
بەرگری لەخاک وچەندین بواری دیکەی گرنگیفەلهکناسی،رۆشنبیری،سیاسی و سیکتەری دیکەی گرنگ.
لەهەرێمی کوردستان ئیکزامپلی زۆر باش هەیە لە پێشکەوتن وسەرکەوتنی ئافرەت لەزۆربەی بوارەکانی ژیان، ئەمەیش وایکرد دەسەڵاتی سیاسی هەرێمەکەمان رێگر نەبێت لەپێشکەوتنی ئافرەتان وپێدانی پۆست وپێگە، ئەگەر رێژەکە کەمیش بێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و حکومەت وئەنجومەنی پارێزگا و یەکە ئیداری ورێکخراوی و سیاسی، شایدی ئەم راستیانەن.
لە ئێستاشدا دەکرێت کارەکان چرتر بکرێن ودەنگەکان یەکبخرێن لە پێناو بەدیهێنانی مافی زیاتر بۆ ئافرەتان، بۆئەو ئافرەتانەی خوێندەوار وخاوەن بروانامەن وکارناکەن و خاوەن داهات نین، یان ئەوانەی خوێندەواریان نیە یان کاردەکەن وگرفت وکێشەیان زۆرە و ئەمانە وچەندین بوار گرنگی زیاتری پێبدرێ کە پەیوەندی ە ئافرەت وخێزان هەیە وباشترکردنی ئەم بوارانە دەبێتە مایەی پێشکەوتن و بروابەخۆبوونی ئافرهت و دروستکردنی کۆمەڵگە ی تەندروست و بێ کێشە.

ھەواڵی زیاتر