ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

دادوەرییە (عەدالەتە )
دیـــارە کـــە مرۆڤ، لە و کاتەی کە هەســـتی بە بەهای ئاشـــتی و ســـەقامگیری کردووە بۆ مانـــەوەی ژیان، چەمکـــی عەدالەت، کە تـــەرازووی ژیانی مرۆڤایەتییە، هاتووتە کایـــەوە، لە هەر قۆناغێك بـــە هەر شـــێوەیەك؛ بەڵام ئـــەو فەیلەســـووفەی، یەکـــەم جار، چوارچێوەیەکی زیڕینی پتەوی نە گۆڕی، بۆی داڕشـــت، ئەڕســـتۆ بوو، کە بە مامۆســـتای یەکەم ناسراوەو خاوەنی زانستی لۆجیکە. ئەو بوو فەلســـەفەی لە ئاسمانی خەیاڵدا دابەزاند و هینایەوە سەر زەوی، بەواتای ئەوەی کە لە خەیاڵدا بۆ کردار (واقع)ی گواستەوە. لای ئەو، (دادوەری) ئەو نەخشـــەیەیە کە سروشـــت بۆ سستەمی پەیوەندییەکانی ناو کۆمەلگا کێشـــاویەتی، بە هەمان شـــێوەی کە بۆ دیاردەکانی سروشـــتی( طبیعي) کێشاویەتی. ئەگەر لێڵیەکیش (غموض)، لە هەندێك لە وێنەکانی تایبەتدا، پەیدابوو، رۆلی یاســـا لابردنی تەمەکەیەو، ڕۆنکردنەوەیەتی؛ بۆیە دەڵێت : “جیاوازی هەیە لـــە نێوان دادوەری سرووشـــتی ( القانون الطبیعي ) و دادوەری یاسای دانراو (القانون الوضعي ). یەکەمیان لە سرووشتی مرۆڤەوە هێـــز وەردەگری، کە لە هەمـــوو زەمان و جێگایـــەك وەکو یەکە،
دووەمیشیان لە خودی یاسا هێز وەردەگری. لێرەدا، مۆنتســـکیۆ ( 1689 – 1777 ) گوتەیەکی بەنرخی هەیە، دەڵێت: “ئەوانەی دەڵێن دادوەری بریتیە لە نەخشـــەی یاساو چیتر نا، هەروەکوو ئەوەیە بڵێن: “پێش ئەوەی وێنەی بازنە بکێشـــرێ، تارەکان یەکسان نەبووینە”.! ئەگـــەر چ لەدوای بە خۆهاتنەوەی ڕۆژئاواییەکان لە چەرخی پانزەو شـــانزە زیاتر تیشکیان لە ســـەر ئەرك و ماف بوو؛ بەڵام دادوەری ماوە وەکوو پرنسیپێکی بنەرەتی بۆ دەستور و جاڕەکان و یاساکانی نێو دەوڵەتی پەیرەو دەکرێن. ئەگـــەر لە کۆنەوە، لە هزری ئادەمیـــزادا، دادوەری تەرازووی ژیان بووبـــی، بێگومـــان لە شـــەریعەتدا، داد وەری ئایینـــە و فەرمانی پەروەردگارە، هیچ بەربەســـتێکی نەهێشـــتووە بۆ پاساوی ستەم. بەهـــای دادوەری لە ئیســـلامدا ڕەهایە بەجۆرێك، نـــە دوژمناتی، نە ئارەزوی تۆڵە ســـەندنەوە، دەبێتە پاســـاو بۆ پابەند نەبوون بە دادوەری. ( ولا يجرمنكم شنآن قوم على ألا تعدلوا اعدلوا ) بۆیە دەڵین : “عارد وئاسمانەکان بە دادوەری ڕاوەستاون ( بالعدل
قامت السماوات والارض

ھەواڵی زیاتر