وشەوای گوت

سالار عوسمان

ھاوڕێ ئەوجا ڕێ !..
بەشی سێیەم
لە بەشی دووەمدا بابەتگەلێکمان خســـتەڕوو، لە نێویاندا باسی ئەوەمان کرد، ســـیاحەت کەلتـــوورە، ئەمە ڕاســـتییە، دونیا باش لەو ڕاســـتییە گەیشتووە و ئیشی زۆر قووڵیشی لەو بارەیەوە کردووە، لێ ئێمەی کورد، وەک چۆن لە زۆر ڕاســـتیی تریش نەگەیشتووین، لەو ڕاستییە ڕۆشنەیش نەگەیشـــتووین، کە سیاحەت کەلتوورە و دەکرێ لە هەردوو بواردا، بواری نێوخۆ و دەرەوە لەبارەیەوە بئاخفین:
لەبواری نێوخۆدا
کوردستان وەک چۆن بەخاکەکەیەوە زەنگینە و سوودی لێ وەرنەگیراوە، هەروایش لە ڕووی ســـیاحەتەوە زەنگینە و پڕە لە شـــوێنەواری مێژوویی مانـــادار و ســـوودی لێ وەرنەگیراوە، کەم شـــار، شـــارۆچکە و تەنانەت شـــارەدێیەکی کوردســـتان هەیە، بەرد، کانی، چیا، ئەشـــکەوت، قەڵات و هێماێکی لێ نەبێت، کە بەرجەســـتە و مێـــژوو و مانایەک کۆنەکاتەوە، ئێ شـــوێنەوار چییە؟.. بە ڕای خاکەڕای بەندە: هەر بەرجەستەیەک، کە
مێژوویەکی هەبێ و هەڵگری مانایەک بێت شوێنەوارە. کـــورد لە مێژە بە مێـــژووا ڕۆچووە و کوردســـتانیش هەروا، هەوراز و
نشـــێوی زۆریشـــی بینیوە و شـــەڕ و شـــۆڕیش، خاکێکی پڕ و فراوان و جیاوازیشـــی هەس، ئاواز و سترانیشـــی، دەق و دەف و دەمیشی، جەم و جەو و جانیشـــی، خان و خەم و خوانیشـــی، هەرهەموو پێکڕا و تێکڕا، ئـــەو هەقیقەتەمان بۆ ڕۆشـــنتر دەکەنەوە، کە کورد و کوردســـتان پڕە لە شـــوێنەوار و ئەوجا ئەو شـــوێنەوارانە، ئەگەر ستراتیژ هەبێ، دەکرێ بکرێن بە شـــوێنی گەشـــتیاریی باش و لەو ڕێگەیەوە بە گەلی خۆمان و گەلانی دونیـــا بڵێین: ئەوە ئێمەین، ئەوە مێژوومـــان، ئەوە دوێنێی باب و باپیرانمـــان، ئەوە غەدرەکانی مێژوو و ئەوە مێرخاســـیی و خۆڕاگریی کورد و، خۆ ئەگەر لە گۆشـــەیەکی مێژووشا عەیب و خەوشێکمان هەبێ، کـــە بەدڵنیاییـــەوە هەمانە و لە هەموو عەیبانیـــش گەورەتر، جەهالەت و خۆخۆریی و حەســـادەتە، دەبێ ئەویش بخەینەڕوو و بەکورتی، دەبێ لە رێگەی شـــوێنەوارەوە سیاحەتێکی کەلتووری دروســـت بکەین و خۆمان پێناسە بکەین. چەنـــدی تێ دەفکرم و ســـەر دێنم و دەبەم، ئەم بابەتی ســـیاحەت و ســـەفەر و باســـە کەلتوورییە زۆری دەوێت و، چ پێ ناچێ بە چەند بەش و ئەڵقەیەک تەواو بێ، نازانم پێش من کێ لەو ڕوانگەیەوە لە ســـیاحەت و ســـەفەر دواوە، لێ پێموایە گرنگە، گرنگە چونکە تا ئێستا سیاحەتمان نەکردۆتە کەلتوور وکەلتووریشمان لە ڕێی سیاحەتەوە نەگواستۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر