ئەگەر پارتی بەهێزتر بێت لە بەغدا، پاراســـتنی ئاسایشـــی نەتەوەیی كوردســـتان هەم پارێزراوتر دەبێ هەم گەرەنتی دەکرێت پرۆسەی نەتەوەسازی و بنیاتنانیش کاراتر دەکرێت و دەگاتە ئامانج.
هێزی پارتی، هێزی هەرهەموو کوردە لە بەغدا؛ لەبەر ئەوەی، پارتی هەرگیز خۆی لە خەڵك و خەڵكی لە خۆی بە جیا نەزانیوە؛ هێزی خۆی لە جەماوەرەوە وەردەگرێ و ســـینگی خۆیشـــی كردووەتە قەڵغان و بەڵاگێڕی میڵەتەكەی؛ بۆیە وا دەکات پێکهاتە سیاســـییە کـــوردەکان یەکڕیز بن و لە پەرتەوازەیی و دووبەرەكی و لێکترازان پارێـــزراو بن، چونکە هێزی گەورەی پارتی دەبێتە چەترێکی فراوانتر بۆ کۆکردنەوەی هەموو کوردستانیان لە یەک سەنگەری بەرگری و داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان. چەندە پارتی بەهێز بێت، كوردســـتانێكی خاوەنســـیادە و بەهێزتر و سەربڵندتر دەبێت؛ پارتی لە خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆزی كوردستان پشتڕاستە، كە لە رێکەوتی (١۰-١۰)دا، یەكەیەكەیان ویژدانی خۆیان لەسەر سندووقەكانی هەڵبژاردندا ئاسوودە دەكەن و دەنگ بە پارتەکەی خۆیان دەدەن.
لە ١۰ی ئۆکتۆبەردا، مێژووی دوێنێ و ژیانی ئەمڕۆ و چارەنووســـی ســـبەینێیان تەنها لە بەرنامەی كار و بەڵێنی بەكرداری پارتیدا دەبیننەوە؛ خەڵكی هۆشـــیاری كوردستان دەمێكە تێگەیشتووە كە پارتی شوورایەکی قایم و کۆڵەیەکی پتەوی پاراستنی ئازادی
و دیموکراسی و ئاسایشە و زامنی ژیانێكی سەقامگیر و خۆش و ئایندەیەكی گەشە.