شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

ئایا سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی زیادن؟!

ماوەیەكە لێرەو لەوێ دەم لە بابەتێكی گرنگ و هەســـتیار دەدەرێ و تەنانـــەت لە سۆشـــیال میداكانـــدا بووەتە بابەتـــی گەرمی ڕۆژ، ئەویش باسكردنی سەرپەرشـــتیارانی پەرەوەردەییە كە لەپرۆسەی پەروەردەو فێركردندا وەكو دەزگایەكی پەروەردەیی زیادە و حەوجە بەوەیە نەمێنێ و هەڵوەشـــاندنەوەی لە هێشـــتنەوەی باشترە، لەو قســـانەیش كۆمەڵێ پاساو بۆ ئەو بۆچوونەیان خستۆتە ڕوو، گوایە هەندێ سەرپەرشتیار شایستەو شیاوی ئەو شوێنە نیە، هەندێكیان خـــودان ئەزموون و زانســـت نیـــن و هەگبـــەی زانیارییان بۆش و بەتاڵە، تەنانەت هەندێكیان ئەلف و بێی پەرەوەردەو پێگەیاندنیان بەتەواوی هـــەرس نەكردوەو نازانن چۆن رەفتار لەگەڵ دەســـتەی
كارگێری قوتابخانەو ژینگەی قوتابخانە بكەن و …هتد.

مرۆڤ ئەگـــەر لۆژیكانـــە بیـــەوێ خوێندنەوەیەكـــی بابەتی و ســـەردەمیانە بۆ هەر شـــتێك بكات، نابێ تەنها لە گۆشـــە نیگاو دەلاقەیەكی تەســـكەوە یاخود بەمەبەســـت كۆی پرۆسەكە لەچاوی سەرپەرشتیارێ بۆ سەرتۆپی سەرپەرشتیاران گشتگیر بكات.

كورد وتەنێ: پەنجەی دەســـت وەك نیە ئەوەش بۆ هەموو كایەو جومگەكانی حوكمڕانی راستە، هیچ پرۆسەیەك ڕەها نیە و ڕێژەییە. بەرێوەبەری زۆر باشمان هەیەو لەهەمان كات بەڕێوەبەری وامان هەیە شـــیاوی ئەوە نیە تەنانەت بكرێتە مامۆســـتا، ڕەنگە ئەوەش بۆ خودی سەرپەرشـــتیار راست بێ كە بەهەقی خۆی ئەو پۆستەی وەرنەگرتبێ.

سەرپەرشـــتیار چاوی پەروەردەیـــە، گواســـتنەوەی پەیامێكە نەوەیەكـــی تەندروســـت بۆ دواڕۆژ بەرهەمدێنێ، دەســـت لەســـەر خاڵە لاوازەكان دادەنێ و پـــەرە بە خاڵە بەهێزەكان دەدات، ڕۆڵی سەرپەرشـــتیار وەكو ڕاهێنەری تۆپی پێیـــە، راهێنەر یاری ناكات بەڵام بەدواداچوون بۆ هەڵس و كەوتی یاریزانان دەكات، چاو دەداتە هەڵەكان و كار لەســـەر راســـتكردنەوەیان دەكات، ئامانجیش لێی
سەركەوتن و بردنەوەیە بۆ ئەو ئامانجەی لەپێناویدا تێدەكۆشێ. سەرپەرشتیاریش بەهەمان شێوەی راهێنەری تۆپی پێ، لە پۆل وانە ناڵێتـــەوە، بەڵام بەدواداچوون بۆ جیهانـــی قوتابخانە دەكات لەڕووی پاك و خاوێنی و دانانی لیژنەكان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆگرامەكانی خوێندن و دەستنیشانكردنی كەم و كوریەكان لەڕووی كەمی میلاك و دواجار چارەســـەركردنی هـــەر گیرو گرفتێك ئەگەر هەبێت و كار لەسەر بەرزركردنەوەی ئاستی زانستی دەكات ئەویش بەرەوپێش چوونی پرۆســـە درێژخایەنەكـــەی پەروەردەیە، ئەوەش پیادەكردنی ئەو نەخشـــە ڕێگایەیە كە بەپێی پلانی بەرنامەداڕێژاو هەنگاوی لەسەر هەڵدەگرێ.

هەمدیس ئەگەر لەنێوان دەســـتەی كارگێری یانەكان و یاریزانان راهێنـــەر نەبێت و پێیان وابێ راهێنەر زیـــادە، ئەوە یاریزانان هەر یەكـــە بەخەیاڵێك، هەر یەكە بـــە ئەقڵیەت و حەزی تایبەتی خۆی یـــاری دەكات و هیچ گەرەنتیەك بـــۆ یەكڕیزی یاریزانان نامێنێتەوە كە بتوانن یاریەكی جوان پێشـــكەش بكەن، ئەوەش هەمان شـــتە ئەگـــەر بمانەوێ بـــەراوردی بكەین بـــە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەو قوتابخانەكان ئاخۆ چارەنووسی قوتابخانەكان بەكوێ دەگات ئەگەر ڕاهێنەر_سەرپەرشتیار_ بوونی نەبێت و پێمان وابێ زیادە. لـــە حكومڕانی دا ئەوەی دەبێتە وەزیـــر، خاوەن هزرو بیرێكی كراوەیە، ئەی كەوایە راوێـــژكار بۆ چیە؟ راوێژكار چاوی وەزارەتە، پرسە گرنگەكان تاوتوێ دەكات و بۆچوونی وەزیر لەوەی كەلكەلەی دەكات، فراوانتر لەئاســـتی خۆی دەكاتەوە، بەمەیش وێڕای بەرچاو ڕوونی، دەزانێ چۆن هەنگاو بۆ كارەكانی بنێ.

سەرپەرشـــتیارانی پەروەردەیی بەیەك هەناسە. یەك وتار. یەك رێنمایـــی ڕوو لە قوتابخانەكان دەكەن و رەنگڕێژی ئەو سیاســـەتە دەكەن كـــە پەروەردەی لەســـەر بینا كراوە كە خـــۆی لە ماددەو بەندەكانی كۆنگرەی پەروەردەیـــی دەدۆزێتەوە، بۆیە دەزانن چۆن مامۆســـتایان و دەســـتەی كارگێری قوتابخانە ئاڕاســـتە بكەن كە لەڕووی كوالیتیەوە شـــان بەشـــانی وڵاتانی پێشكەوتوو، پرۆسەكە
بەرەو پێش ببەن.

من وەكوخودی خۆم وای دەبینم ئەگەر سەرپەرشـــتیار زیادبێ و نەبێ، ئەوە بێســـەرو بەرییەك دروست دەبێ، هەر قوتابخانەیەك بۆ خۆی سیاسەتێك دادەدڕێژێ و پەیڕەوی دەكات، چونكە لەنەبوونی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندندا ناتوانرێ باش وخراپی قوتابخانەكان لێك جیا بكرێتەوە، ئەوەش بەو مانایە نیە چەوت و ڕاســـت بەسەر هەموواندا بێنین و پێمان وابێ هەموو بەڕێوەبەرێ یان مامۆستایەك خراپە! نەخێر بەڕێوەبەری ســـەركەوتووی وامان هەیە شایســـتەی ئەوەیە سیفەتی سەرپەرشتیاری نیشتەجێی پێ بدرێ.

هەڵبەتە شـــۆڕكردنەوەی دەســـەڵاتەكان بۆ خودی بەڕێوەبەری قوتابخانەكان پرۆسەكە خێراو كاراتر دەكات ئەگەر بەپێی بڕیارێكی هەمواركراو دەســـتكراوەیی هەبـــێ لەڕووی بودجەی ســـەربەخۆو دەســـەڵاتی دامەزراندن و ســـزاو پاداشـــت ئەگەر بەویژدانانە كاری لەسەر كرا.
سەرپەرشـــتیارانی پەروەردەیـــی هەڵگـــری پەیامێكن ناكرێ لە بەدحاڵیبوون بۆ خوێندنەوەی كەســـایەتی سەرپەرشتیارێ، ئەگەر كـــەم و كورتـــی لەئەركەكانی هەبـــوو. ئەگەر هەڵـــس و كەوت و رەفتارێكی نەشـــیاوی نواند، ئەوە هەموو شتەكان كورت بكەینەوە پێمان وابێ ئەو كەســـە ڕەنگدانەوەیە بۆ هەموو سەرپەرشـــتیاران، وەك چۆن پێمان وابێ ئەگەر بەڕێوەبەرێك خراپ بوو، ئەوە هەموو بەڕێوەبەرەكان خراپن. بۆیە گرنگی سەرپەرشتیاران لەوەدایە خودی بەڕێوەبـــەری پـــەروەردە بەتەنها ناتوانێ بەدواداچوون بۆ ســـەدان قوتابخانانـــە بكات كە لەســـنووری پەروەردەكەیدایـــە. وەلێ ئەوە سەرپەرشتیارە دەتوانێ لەڕێی سەردانی رێنماییكردنەوە كۆبوونەوە لەگەڵ دەســـتەی مامۆستایان ئەنجام بدات سەبارەت بەو ئەركانەی دەكەوێتە ســـەر شـــانیان و پابەندیەكان و دواتر ئاڕاســـتەكردنیان لـــەڕووی پڕۆگرامەكانـــی خوێندن و هەڵســـەنگەناندنی ئەدایان كە لەماوەی ئەو ســـاڵەدا چەندە توانیوانە بەئەركەكانی سەرشـــانیان هەڵســـن لەگەڵ دەست نیشانكردنی هەر كەم و كوڕیەك كە هەبێت كە خودی سەرپەرشـــتیار بەرپرســـە دەبێ هەوڵی چارەسەركردنی
بدات.

لەكۆتاییـــدا دەڵێیـــن سەرپەرشـــتیار ئەلقەی گرێـــدراوی نێوان قوتابخانەو پەروەردەیە، بە نەمانی ئەو ئەلقەیە شیرازەی پەروەردەو فێركردن دەكەوێتە مەترسی و گلۆلەی پرۆسەكە دەكەوێتە لێژێ.
نكۆڵی لەوەش ناكرێ ڕەنگە هەندێ كەس تەنها بۆ لەكەداركردنی ئەو دەزگایە كە حەزی پێ ناكەن نەك لە پەرۆشـــیان پەنا دەبەنە بەر سیناریۆو هۆنینەوەی تۆمەت بەخشینەوە كە ڕەنگە هەندێكیان لەواقیعـــدا بوونیان هەبێ، ئەوەیش ناكرێ بكرێتە هەوێن بۆ تەواوی
سەرپەرشتیاران.
سەرپەرشتیار لەهەڵەو پەڵە بەدوور نیە. كەسایەتی راستەقینەی سەرپەرشـــتیار ئەوەیە وەكو هاوڕێی رەخنەگر سەردانی قوتابخانە بكات و بەدەر لەخۆدەرخستن، خاكەڕابێ، ببێتە نموونەیەكی جوان، هاندەربـــێ، خۆشەویســـتبێ، هەمووان جوانی پـــەروەردە لەڕەنگ و ڕووی ئـــەو بدۆزنەوە ئەویش خۆشەویســـی خاك و نیشـــتمان و گۆشـــكردنی نەوەیەكی ساغلەم و تەندروســـتە كە داهاتووی وڵات
لەچاوی ئەوانەوە دەبیندرێ.