وشە وای گوت

دەنگدەری بەڕیز، ئەگەر گلەییت هەیە
ئەم وتارە بخوێنەوە !..
-باس باســـی هەڵبژاردنە، هەندێک ماقوڵ و هەنێکیش هاوار دەکەن و هاوارکردنەکەیشـــیان لـــێ نایە، چونکە لە هونەری وتاربێژیی نازانن و، ئیتر بەڕەنگی جیا، بە دەنگ و ســـلۆگان و وێنەی جیاوە، هەر کەســـەو بازاڕ بۆ خۆی گەرم دەکات و تادێ تابلۆکەیش نەخشـــینتر و
باگەشەکەیش گەرمتر دەبێ. -لە نێو هەموو ئەو باس و خواسە گەرمانەی هەڵبژاردندا، ئەوەی یەکلاکەرەوەیە دەنگدەرە، ئەها دیموکراسی چەند جوان و لەهەمان دەمدا چەند ناشیرینیشە، هەموومان وەکو یەک لێ دەکاتەوە، جوانە چونکە یەکسان دەبینەوە لە هاوڵاتیبوون و بڕیارداندا، ناشیرینیشە چونکە ئاقڵ و گەمژەیەک، باش و شاشـــێک، ســـەنگین و پۆپۆلیزمێک وەک یەک لەسەر سندوقی دەنگداندا کۆ دەکاتەوە، ئیتر ئەمە دیموکراســـیەتە و، دەی با لەوە گەڕێین و بێینە ســـەر ئەســـڵی مەوزوع، بەڵێ ئەســـڵی مەوزوعمان دەنگدەرە، تایبەت ئەو دەنگدەرانەی گلەییان هەیە!.. -دەنگـــدەری بەڕێـــزی گلەییدار، گلەییەکەت هەرچییەک بێت جێگـــەی ڕێزە، بەڵام دەمەوێ پێکەوە بە شێنەیی گەنگەشەیەک بکەین، گەنگەشەیەک، کە دڵنیام بۆ هەردووکمان دەبێتە مایەی قازانج و مفا، چونکە هەم تۆ و هەم من پەرۆشـــین، تۆ پەرۆشی بۆیە گلەییت هەیە، منیش پەرۆشم، چونکە دەمەوێت گلەییەکەت بگەیەنمە خاڵێک لە چارەسەر. –گلەییت نیشانەی ئەوەیە، کە چاوەڕێی باشتر دەکەی، دەتەوێت ژیان باشتر بێت، گلەییت هەیە چونکە خۆت بە ساحێب دەزانی و بەم تەجرەبە سیاسی و حوکمڕانییەوە ماندوو بووی و ناتەوێت لە دەســـتی بدەیت، گلەییت هەیە چونکە خۆت بە دڵســـۆز دەزانییت و دەتەوێت بەشـــدار بیت، هەموو ئەمانە بەســـەریەکەوە واتە: پەرۆشی، جا بۆ ئەوەی ئەم پەرۆشییەت بەرهەمـــدار بێت و، بـــە کورتی گلەییەکەت جێ بگری، دەبێ دەنـــگ بدەیت، دەنگ بدەیت تا پەرۆشـــییەکانت، چاوەڕوانییەکانـــت، خۆ بە ســـاحێبزانین و ماندووبوونەکانت ببێت بە بـــەرهەم، چونکە گەر دەنگت نەدا، کوردســـتان لاواز دەبێت، کە کوردســـتانیش لاواز بوو، نەک گلەییەکانت جێ ناگرێ و بەر ناگرێ، تۆش و هەرێمی کوردستانیش لاواز دەبێ و ئیتر کەس حیســـاب بۆ خۆت و گلەییەکانت ناکات، کەواتە بڕۆ دەنگ بدە و کوردســـتان بەهێز بکە، کوردستانیش بە جۆرێک بەهێز دەبێت، کە پارتی بەهێز بێت، کەواتە تەنێ لە بەهێزیدا گلەییەکانت بەرهەمدار دەبێت و، دەتوانرێت لە بەغدا، لە ڕێگەی کوردســـتانێکی بەهێزەوە، کە پارتی بە کردەیی کار لە پێناویدا دەکات، تۆ ســـەربەرز و گلەییەکانیشـــت جێ بگرن و جێبەجێ بکرێن. – دواقســـە کە دەمەوێت بیکەم ئەمەیە: دەنگدەری ئازیـــز، لەبیر مەکە، ئێمە لەگەڵ عێراق لە ململانێ داین و هەڵبژاردنمان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانە، با گلەییەکانت، خوانەخواســـتە بەفیڕدانی دەنگ و ساردبوونەوەت لە دەنگدان نەبنە سزا بۆ کوردستان و خێر بۆ ناحەزان، دەنگی تۆ کوردستان بەهێز دەکات لە عێراقدا و پێچەوانەکەیشی هەر ڕاستە، بەفیڕۆچوونی هەر دەنگێک کوردســـتان لاواز دەکات، کەواتە، ئەو لەحزە مێژووییەی کە لەســـەر سندوقی هەڵبژاردنـــدا دەتەوێت بڕیـــار بدەیت، دەبێ باش بزانی، کە دەنگـــی تۆ، بەڵێ یەک دەنگ کوردســـتان بەهێز دەکات و وەک ڕۆژی ڕووناکیش دیارە، کە ئەدرەسی بەهیزیی کوردستان، واتە پارتی دیموکراتی کوردستان.