پارتی بنێرنە شەڕی دابینكردنی مافەكانتان

دەنـــگ بدەن بە پارتی بۆ تەواوکردنـــی ئەرکە مێژووییەکان؛ بۆ ئـــەوەی کورد لە گەمەی نەتەوەکانـــدا گۆڵی خۆی بکات. تۆپەکە لە قاچی پارتیـــدا، گۆڵی چرکە کۆتاییەکەی پێ دەکرێت. پارتی یاریکەری گۆڕەپانی زلهێزەکانە؛ پارتی لە ناوەڕاســـتی گۆڕاپانی مێژووەوە، بە یەکەم شووتی ڕیفراندۆم گۆڵی خۆی کرد.
پارتی سەرمەستە بە ئەشقی خاک و نەتەوەی کورد؛ سیخناخە بە خەونی گەورە بۆ کورد؛ ئەمجارەیان پارتی تا بەردەمی شکاندنی دەرگای قەدەرە شوومەکانی کورد ناوەستێ .. دەردەکانی کورد، برینەکانی جەستەی کوردستان تەنیا بە پارتی چارەسەر و تیمار دەکرێن، ئێوە پارتی بنێرنە شـــەڕی دابینکردنی مافەکانتان؛ ئەمیش بە ســـەلیقە و لێزانینی خۆی، گۆڵێـــک تۆمار دەکات، دەنگـــی چەپڵەی ئێوە گوێچکەی گـــەردوون، گوێچکەی نەیاران و ناحەزانی كورد، گوێچکەی سایکس پیکۆ پێکەوە کەڕ بکات.

ھەواڵی زیاتر