بۆ ئەوەی وەڵامی ناحەز و نەیارانی كورد بدەنەوە

بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو، دەرسی بڕوابەخۆبوون و کۆڵنەدان و هەستانەوە فێربن، حزبی دەستکەوت و سەرکەوتن و شانازییە مێژووییەکان هەڵبژێرە..
لەنێـــو دەنگ و ســـەدای دوژمنانت گوێ هەڵخە و هەســـت ڕاگرە، بزانـــە دوژمنەکانت کام هاوزمانی تۆیان بەدڵە، ئینجا بۆ ئەوەی بزانی کێ پشتیوان و داشدیاری مافی میڵەتەکەتە، بڕوانە بزانە تیری تانە و هێرشـــی دوژمنانت ڕووی لەکام هاوزمانتە، ئەوســـا چرای ڕۆشنی کوردایەتی ئیختیار بکە؟
دەنـــگ بەو حزبە بـــدەن کە لە بەغـــداوە زۆرترین دژایەتیی دەکرێ، دەنگـــت بۆ ئەو هێزە مێژووکردە بێت کە لە سەر هەڵوێستە نەتەوییەکانی کراوەتە ئامانجی هێرشی شۆڤێنییەکان و بە هەڵگری ئاڵاو ناسنامە و سەروەرییە نەتەوەیی نیشتمانییەکان دەناسرێتەوە. بۆ ئەوەی پارتی وەک گەورەترین هێزی کوردســـتانی لە بەغدا، قەڵغانی پاراستنی مافەکانت بێت، ئەو ڕێبازە لە بیر مەکە، کە بەهاو ئامانجە باڵاکانی لە ناخ و دڵ و دەروونی کوردساتیان و، پێشمەرگەو خەباتکارە ڕاستەقینەکانی میڵەتەکەت ڕەگی قووڵی داکوتاوە..
تاوەکو دڵنیا بین لەوەی خاک و نیشـــتمانمان هەرزانفرۆش ناکرێت، پشتڕاســـت بین لەوەی سەروســـەودا بە ماف و دەستکەوتەکانمانەوە ناکرێت و خەونی ناحەزان و نەیارانی کورد لە گـــۆڕ دەنرێـــت، هێزی پارتی دەبێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانـــی عێراقدا زۆرینەی کوردی پێک
بێنێت.

ھەواڵی زیاتر