ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

ئەفغانستان و ڕاستە ڕێ
بێگومان، ئەفغانســـتان، شوێنێکی مێژوویی بەنرخی هەیە، لە گەشەپێدانی فقه و هزرو زانستە ئیسلامییەکانی نەقلی و عەقلی، زۆر لە زانایە گەورەکانی زانســـته ئیســـلامییەکان و زانایانی حەديثی نەبەوی، لـــەو دەڤەرە ژیاون، میللەتەکەیان بەوە ناســـراون کە قەت وقەت بۆ داگیرکەران کۆڵیان نەداوە، نە چەماون، نە ترســـاون لە هێزی زۆری داگیر کەران، ئەزموونیان لە گەڵ ئینگلیز و دواتر سۆڤیەت و لەم زووانەش ئەمریکای زڵهێز و زبەلاح، گەواهی
دەدەن بۆ ئەو ڕاستییانه. ئەوەش راستە، لە گەل چاو پەخشینەکی زۆر، لە باگراوندی سیاسەتە بەناوی ئیسلامی نارەوایەکانیان،هێشتا زۆرن ئەوانەی لە جیهانی ئیسلامی خۆشحال بووینە، بـــە هاتنەوەی فەقێ و مەلایەکانی بەنـــاو” تالیبان ” بۆ جارێکیتر حوکمداری ئەفغانستان، بەو هیوای وەکو خۆیان بڵاویان کردوتەوە، حوکمی ئەو جارەیان کراوە دەبێت، لە ژێر ســـێبەری شـــریعەی ئیســـلامی ؛ بەڵام گرفتی گەورە ئەوەیە، کە ئەوان فیقهی ئیسلامی، کە تێگەیشتنی مرۆڤە، بە شـــەریعە دادەنێن، پیرۆز “مقدەس”و ناپیرۆز، تێکەڵ دەکەن. کەچی، فقهی ئیسلامی خۆی لە خۆیدا مقدس نیە، و تەنیا مقدس قورئان و قسەی شەرعی بێ گومانی پێغەمبەرە (دروودی خوای لەسەر بێ) .
بە هەر حال، زۆربەی موســـلمانانی سونە مەزهەب کە زۆرینەی موسڵمانی جیهان پێکدێنن، پێشـــوازییان لێ دەکەن، نەوەك لەبەر ئەوەی، کە خەونی حوکمی ئیسلامی هاتە دی. نە خێر، خەونە گەورەکە داد پەروەرییە، عدالەت و ئینســـافە، ئەوەش ڕوینەداوە، ئەگینا، خێرە ئەوەتا خودی گەنج و کچ و ژنانی ئەفغانســـتانن هەلدێن لەو ” خەونە خۆشە”، بەڵام ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە: “شـــیعە مەزهەبی ئێران دەوڵەتێکی ئایدولۆجـــی، لووت بەرزیان، بەرامبەر ســـونە مەزهەبەکان و ووڵاتانی ســـوننە مەزهەب هەیه، خۆشحالن ئەمـــرۆ، کـــە دەوڵەتێکی تازەی ســـونی مەزهەبی، ئایدولۆجـــی، بەهەمان تووندڕەویـــی، لە ژێر لووتی بەرزیان بەرز بویتەوە. دەشـــزانن، ئێرانییەکان لە کۆنەوە حســـابیان بـــۆ دەکەن؛ بۆیە، دوور نییـــه گەرانەوەیەکی جددی بکەن لەو سیاســـەتە نا ڕاســـتە ڕێیەی دژی ســـوننەکان پەیرەوی دەکەن، ئەوەش مافی خۆیانە. منیش کە هیچ کات لە لایەنی زانســـتی، جیاوازیم لە نێوان هەردوو ڕێبازەکە نەکردووە، بەڵکۆ فەقێیانی کورد لە زۆر سەرچاوەی تشـــیع فێرە لۆجیك و حیکمە دەبوون، بەڵام، بەم باڵانسه خۆشحالم ئەگەر
حیکمەتی تێدا ڕەچاو بکرێت. جیهان چاودێری سیاسەتیانە، ئایا لەگەل بەڵگەنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافەکانـــی مرۆڤ، بـــە تایبەت مافـــی ئافرەتان دەگونجێ؟ پرســـیاری ســـەرەکیش ئەوەیە، ئایا ئیسلام، گرفتی لە گەڵ چەمکی مرۆڤایەتی هەیە؟ !! لە بازنەکانی تر باس لە وەڵامی ئەم پرسیارە دەکەین ان شاء الله

ھەواڵی زیاتر