وشە وای گوت

د.سالار عوسمان

ھاوڕێ ئەوجا ڕێ !..
بەشی دووەم

جارێ پێش لەبەشـــی یەکەمدا باسمان لەو راســـتییانە کرد، کە کورد لەگەڵ سیاحەتدا بەینی باش نییە و هۆکارەکەیشـــمان بۆ ئازادی و تێگەیشتن لە ئازادی گەڕاندەوە، باسی ئەویشمان کرد، کە سیاحەتی نێوخۆیی لە ئاستێکی خراپدایە و، ئەوجا هاتینە سەر ئەو باســـەی، کە سیاحەت ناونیشانێکە لە ناونیشـــانەکانی ژیان و سەرکەوتن، ئێستا و لەم
دەرفەتەدا باس لە هاوڕێ دەکەین، کە ئارمانجی ئەم وتارەمانە.
هاورێ ئەوجا ڕێ !.. بەرلەوەی ســـەفەر یا ســـیاحەت بکەیت، دەبێ بزانی لەگەڵ کـــێ دەڕۆیت، ئەو کەس و گروپـــە کێـــن، کە لەگەڵیانا دەکەویە ڕێ، ئایا هاوکارن یان هاوڕێ، برادەرن یا دۆســـت، خزمن یا ناسیاو، دوورن یا نزیک، تەمەنیان، هزر و تێڕوانینیان، سروشت و جۆری ژیان و بیرکردنەوەیـــان، هەریەک لەمانە گرنگن و دەبێ حیســـابیان بۆ بکەیت، هەندێ خەڵک حیســـاب بۆ ئـــەم بابەتانە ناکات، یان هەر لە بنەڕەتدا نازانـــێ جیاوازی چییە لە نێوان هاوکار و هاوڕێ، جیاوازی چییە لە نێوان تێڕوانینە هزرییەکان، مل بەســـەفەرەوە دەنێ و لەوســـەر بە دڵتوندییەوە دەگەڕێتەوە، پارەیەکـــی باش خەرج دەکات، کەچی چێژێک نابینـــێ و بیرەوەرییەکی جوان ناخاتە نێو ژیانەوە، زۆر بەکورتی دەمەوێت بڵێم، کلیلی سەرکەوتنی سەفەر و ســـیاحەت بریتیە لە هاورێی باش، هەر بۆیە پێشینان گوتوویانە: ( هاوڕێ ئەوجا ڕێ !..). لەبیرمان نەچێ، بابەتی پارە و خەرجییەکانی سەفەر و سیاحەتیش گرنگە، دەبێ بزانی بە چەند و بۆ کوێ دەچی و ئارمانج چییە؟.. کەواتە ســـەفەر و سیاحەت پلانی گەرەکە و بێ پلان چێ نابە، دەبێ پلانت هەبێ و بوێریش بی، لەوانەیە یەکێک بڵێت، جا سەفەر و سیاحەت پێوەندی بە بوێرییەوە چییە، من وای دەبینم، ئەوەی بوێریی نەبێ سەفەر و سیاحەتی پێ ناکرێ و گەر بشیکات، سەفەرێکی ناکامڵیی نیوەچڵ دەکات، سیاحەت بۆ حۆی گەڕانە بەدوای نوێدا، دۆزینەوەی نەبینراوەکانە و دەستدانە لە دەستلێنەدراوەکان، کەواتە بوێر بە و ســـەفەر بکە، بوێر بە و بگەڕێ و ســـیاحەت بکە، بوێر بە و بە پلانەوە هەموو دونیا تەی بکە و نەبینراوەکان ببینە و دەست لە ژیان بدە، ژیان بە هەموو جیلوە و جوانی و جیاوازییەکانییەوە!..
لە سیاحەتا !.. کە لە سیاحەتا بووی، سێ شت بکە : ۱- پارە ســـەرف بکە، بەڵام ئیســـراف مەکە، واتە حەزت لە چی بوو، پارەی بۆ سەرف بکە و دڵی خۆت مەمرێنە. ۲- بیر لەو شوێنە مەکەوە کە لێی هاتی، واتە چێژ لە شوێنی نوێی سەفەرەکەت وەرگرە، نوێ بژی و نوێ ببینە و نوێیش بیربکەوە!. ٣- بوێر بە و بزانە تۆ لە کوێی و دونیا لە کوێ، مەبەســـتمە بڵێم، ســـەفەر و سیاحەت
کولتوور و گەڕانە بەدوای پرسیارە گەورەکان!.

ھەواڵی زیاتر