چیرۆكەكانی كورد لە دیدی سەرۆكی ھەرێمدا

فارس نەوڕۆڵی

هەر ئانوساتێک گرژییەک لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ڕوو دەدات، شەقامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تووشی دڕدۆنگی و بێهیوایی دێن و چاوەڕوانی دەرچەیەک دەکەن، لەو ساتی ناسەقامگیرییە ڕۆحی و دەروونییەدا، نێچیرڤان بارزانی دەردەکەوێت و دۆخەکە لەو ناهەمواری و خلیسکانە قوتار دەکات. 
ئەوەی شوێنی هەڵوێستەیە. هاونیشتمانیان بەو بەرئەنجامە گەیشتوون، بەر لەوەی نێچیرڤان ئاخاوتن بدا و بدوێ لەتەک دەرکەتنی لە میدیادا، ئەو دیدەیان بۆ دروستدەبێ، کە دۆخەکە قووتاری دەبێ لە گرژی و بەریەککەوتن، بەهۆی حیکمەت و بەرپرسیارانە مامەڵەکردنی بە ڕێزیانەوە لە چرکەساتی ئاریشە و نەنگییەکاندا. 
ئەوەش متمانەیەکی ئاڵتوونییە، کە هاونیشتمانیان هەیانە بەرامبەر بە گوفتار و جووڵەکانی سەرۆک. ئەمەش گرنگی و بەهای خۆی هەیە، لە سۆنگەی غەمخۆری و بەتەنگەوەهاتنی جڤاتی کوردی و تەبایی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی نێو جڤاتەکەیە. 
خوازیارم پردی پەیوەندیی نێوان سەرۆکی هەرێم و هاونیشتمانیان لەنگ نەبێت ئەو متمانە لە دەستنەدات وزیاترپتەو بێت. 
غەمی هەمووان چاوبڕینە لە مۆدێلێک و دۆزینەوەی شێوازێکی نوێیە بۆ دواندنی هێزەکان و ڕێکخستنی جیاوازییەکان، بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاونیشتمانیان. بەشێک لە گفتوگۆی نێوان سەرۆکی هەرێم و ڕۆژنامەنووسێک لە دیداری مێری و
سەرنجێکی خاکەڕاییانەی ئێمە. ژمارەیەکی بەرچاو لە نووخبەی سیاسی و ئەکادیمیی کوردستانی و عێراقی ئامادەی دیدارەکە بوون.
ووپ.رسیاری ڕۆژنامەوانەکە دەربارەی کایە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی مەعریفییەکە کە دەکرێ بۆ وەڵامەکانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی چەندین وتاریان دەربارە بنووسرێ، چوونکە وەڵامەکان پڕ بوون لە نەخشە ڕێگای چارەڕێیانە بۆ ئاریشە و گرفتەکانی هەرێم و بەغداد و وڵاتانی دراوسێ، بۆ بوونی سەقامگیری لە نێویاندا بەو وڵاتانەشەوە، کە کێشەیان لەگەڵ کوردانی نێو خۆیانداهەیە. 
لێرەدا چەند سەرنجێک دەربارەی وەڵامەکانی سەرۆکی هەرێم دەخەمە ڕوو و بەکورتی چەند نموونەیەکی لێ وەردەگرم خوێندنەوەی
بۆ دەکەم.
۱. کێشەی کورد لە عێراق مەسەلەی پۆست و مووچەنییە. سەرۆک مەبەستی بوو بە هەموولایەک بڵێ چیرۆکی کورد لە عێراقدا پۆست و مووچە نییە. 
بەڵکو چیرۆکی ئێمە گەلێک لەوانە گەورەترە. چیرۆکی ئێمە کێشەی بیرکردنەوە و ئەو ئەقڵیەتەیە کە شێوازی حوکمڕانیی تا لێواری کەوتن و داڕزین بردووە. کێشەی ئێمە کێشەی ئۆنتۆلۆجییە. کێشەی بوون و ئازادییەکانی گەلەکەمانە. شوێنی ئەسەفە کە بەغداد قووت و مووچەی کوردستان وەک کارتی فشار بە کاردێنێ بەرامبەر بەگەلێک کە قووربانیی گەورەی دەستی سیستمە تۆتالیتار و ستەمکارەکان بووە بەدرێژایی دیرۆکی خۆی. تا هەنووکە ئەو پاکتاوکردنە بەردەوامە، کە وای دەبینم ڕیشەی قووڵی کلتووریی هەیە. دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق چەندین ڕێیان تاقی کردەوە بۆ سڕینەوەی کورد، بەڵام دواجار هەموو ئەو مۆدێلانە مەحفبوونەوە و گەلی کوردیش شکۆمەندانە درێژە بە خەباتی خۆی دەدات و چاو لە ژیانێکی مەدەنی و شایستەیە زۆر لەولایەنانە هەموو ئەو کارتانەی کە دەیانویست پێگەی خۆیانی لە نێو شەقامدا پێ بەهێز بکەن، لەم هەڵبژاردنەدا هەموویان لە دەستدا. 
شەقامی عێراقی پێی گوتن ئێوە بەرپرسن لەم دۆخە و شێوازی حوکمڕانی و ئیدارەکردنە نەک کورد.
۲. سەبارەت بەو دەنگانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد، جەنابیان ئاماژەیان بەوەدا کە داوای هاونیشتمانیان ڕەوایە و پێویستە بەهەند وەریبگرین و کاری جیددیی لەسەر بکەین. دواجار وەک زەنگێکی هۆشیار کردنەوە لێی ڕوانی. ئەم ڕاشکاوییە ئاماژەی قبووڵکردنی ئەوی دیە بەهەموو جیاوازییەکانیەوە و بە هەمووانی گوت، ئەو دەنگە ببیستن هەتا ناساز نەبووە. چونکە دەنگی میڵەتی خۆمانە.
۳. لە جێگایەکی دیکەی وەڵامەکانی دا سەرۆک نێچیرەڤان باسی لە گەنجانی وڵات کرد و گوتی: گەنجانی ئەمڕۆ چیرۆکەکانی دوێنێ نازانن، چونکە ئەم نەوەیە چیرۆک و خەیاڵی خۆیانیان هەیە. مەبەستی بوو بڵێ هەموو نەوە یەک ئەرکی قۆناغی خۆی جێبەجێ دەکات، ئەم نەوەیە خەون و خەیاڵی خۆیان هەیە دەبێ لێیان تێ بگەین ئەوە بزانین چۆن هەموو گەمەیەکی نوێ دەبێ یاسای نوێی بۆ داڕێژرێت، ئاواش هەموو نەوەیەک پرسیاری خۆی هەیە بۆیە دەبێ وە ڵامی دروست و نوێ ئامادە بکەین بۆ
پرسیارەکانیان.
٤. بۆ وەڵامی ئەو ئاڵانکارییانە و سەرکەوتن بەسەرکۆسپەکاندا سەرۆکی هەرێم گوتی: تەنها مەرج سازکردنی نێوماڵی خۆمانە دواجار بە هەمولایەکی گوت: چیرۆکی ئێمە پۆست و پلە نییە لە بەغدا ئێمە دەیان چیرۆکی دیکەمان هەیە لە پۆست گەورەترە

ھەواڵی زیاتر