پارتی دیموكراتی كوردستان،بۆ ھەر پێشڕەوە؟

نەرمین سندی*

نەرمین سندی*

کاتێ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاڕاستەی ئامانجی ئەمە بێت: پارتی،پارتێكی دیموكراتیی نیشتمانییه، بڕوای ب همافهكانی مرۆڤ و دادپهروهریی كۆمهڵایهتی و ئازادییهكانی تاك و مافی نهتهوهییی كورد و نهتهوهكانی تر ههیه له بڕیاردانی چارهنووسیاندا .(پرۆگرامی پەسندکراوی کۆنگرەی١٣). 
پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەگەر هەموو دەستکەوت و سەروەرییەکانی کورد و کوردستان بۆ سەدەیەکه ی پارتی نەبێت، بەدڵنیایەوە بەشە هەرەزۆرینەکەی هی پارتییە،چونکە هەر خودی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوئامانجە دامەزراوە. 
لێرەدا دەکرێت وەک ئاماژەیەکیش بێت چەند دەستکەوتێکی گەورەی بەدەست هاتوو بخەینە روو، چونکە دەستکەوتەکان هێندە زۆرە لە وتارێکدا جێگای نابێتەوە، لەبەر ئەوەی مێژووی سەدەیەکە لە تێکۆشانی نەبڕاوەی نەتەوەی کورد بۆ بەدی هێنانی ئازادی و دیموکراتی و مافەزەوتکراوەکانیەتی، کە هەر لەو پێناوەیشدا، گەلی کوردستان چەندین جار دووچاری مەرگەساتی گەورە بۆتەوە لەلایان رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە. رژێمەکانی عێراقیش هەرچیان لە دەست هاتووە لە بەکارهێنانی چەک و چۆڵی یاساخکراوی نێودەوڵەتی و چەکی کۆمەڵکوژ و هەروەها راگواستن و ئەنفال و جینۆساید و بۆردومانکردن .. 
هد ئەنجامیان داوە دەرهەق گەلی کوردستان، بۆیە بە دڵنیایەوە مێژووەکە زۆر گەورە و مەزنە، لەتەک ئەوەشدا دەستکەوتەکانیش زۆرن، بۆیە تەنیا ئاماژە بە هەندێک لەو دەستکەوتان دەکەین کە وەک نموونەی گەورەن:
کاتێ پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەم پارتی سیاسی دامەزراندن، نەک هەر نۆێ بوو، بەڵکو یەکەم جاریش بوو کورد خەبات و تێکۆشانەکەی لە چوارچێوەی یەکگوتاریدا بەرجەستە بکات، لەتەک ئەوەشدا بووە پارتێکی سەرتاسەری بۆ کوردستانی باشوور.
واتە پارتی دامەزرێنەر و رەنگڕێژی کاری سیاسی بوو بۆ کورد، لە هەمان کاتیشدا بووە نەوا و مەرجەع بۆ کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان. 
واتە کوردستانی ئاشنا کرد بە کاری پارتی سیاسی. کە ئامانجی پارتی سیاسی کۆکەرەوەی وزە و تواناکانە بۆ دەستکەوتە گەورەکان. دامەزراندنی پارت، بۆ ئەوەیە تا توانا و وزەکان بەشێوەیەکی زانستی لە بۆتەی پارتێکی سیاسدا بەرجەستە بێت و هاووڵاتیان ئاڕاستە بکات بۆ ئامانجە سەرەکییەکە، کە رزگاری و ئازادیی کورد و کوردستانە. 
پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕ ئەزموونترین کاری دیپلۆماسییە. هەر ئەوەش بۆتە بناغەی ناساندنی دۆزی رەوای گەلی کوردستانە بە حکوومەت و دامەزراوە سیاسی و مرۆیەکانی دونیا. ئەوەش لە خۆڕا نەهاتووە، بەڵکو تێکۆشان و قوربانیدان و ماندووبوونی زۆری ویستووە تا ئەو بناغەیە دابڕێژرێت. 
بۆیە گەلی کوردستان دەنگیان بە پارتی دابوو، تا گەلی کوردستان بگات بە مافەکانی. 
هەر پارتی بوو بە حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقی
گوت، کورد نەتەوەیە و حەقی خۆیەتی وەک هەموو گەلان سەربەخۆ بێت وخۆی خۆ بەڕێوە ببات. باشترین گەواهیش ئەوەیە کە ئەمڕۆ ئەوەی بەدەست هاتووە بەرهەمی ئەو گوتار و هەوڵانە بووە، کە پارتی رەنگڕێژی کردبوون. 
لەلای هەموو روونە کە دامەزرێنەری پارتی بوو، بەشداریی
کرد لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان و هەر لەوێشەوە، بڕیاری بەردەوامی و بەرگریی دا و داستان بە دوای داستان تۆماری کرد بۆ سەربەخۆی کورد، چ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چ لە رووبەڕوو بوونەوەی سێ دەوڵەت(ئێران-عێراق- تورکیا)، کە ئەوەش بووە هۆی بەدیهێنانی گەورەترین داستان، وەک دەستانی مێژووی رێڕەوی پەڕینەوە لە ئاوی ئاراس بۆ کۆمارەکانی یەکیەتیی سۆڤێتی جاران. ئەوەش گەورەترین ئاڵنگاری بوو لە مێژووی دونیادا.
هەر پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بەشداری شۆڕشی 
١٤ی گەلاوێژی ١٩٥٨ی گەلانی عێراقیکرد و توانی ئەوە لە دەستووردا بچەسپێنێت، کە عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکهاتووە ( عەرەب و کورد) و هەر ئەوەشبووە بنەما بۆ تەواوی دانوستانەکانی نێوان کورد و حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بەڵکو ئەوەش بووە بنەما لە دەستووری
هەمیشەی عراق کە ئێستا وڵاتی پێ بەڕیوە دەچێت. 
+هەروەها پارتی دیموكراتی کوردستان بوو، پێشڕەوایەتیی بەرپابوونی گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستانی کرد، کە شۆڕشی ئەیلوولە، لە ١١ی ئەیلوولی١٩٦١، ئەوەش شۆڕشێک بوو هەموو کوردستانیان بە تەواوی پێکهاتەکانەوە لە دەورکۆ بووەوە، کە ئەوەش بووە هۆی بەدەستهێنانی گەورەترین سەروەری، لەوانە رێکەوتننامەی ١١ی ئاداری١٩٧٠ کە بەڕەسمی دانرا بەرەوایەتیی شۆڕش و مافەکانی کورد، بەداخەوە شۆڕشی ئەیلوول بەپیلانی دەرەکی وەستێنرا. + هەر پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بەرگەی گەورەترین پیلانی نێودەوڵەتی گرتی کە لە دژی کورد و کوردستان کرا، بەڵام پارتی بە کەمتر لە ساڵێک هەڵساوە و توانیی گەورەترین ئاڵنگاری بەرپا بکات و شۆڕشی٢٦ی گوڵانی١٩٧٦ی هەڵگیرسێنێتەوە، کە ئەمجارە شۆڕشەکە بە شێوەی بەرەی بوو، وەک بەرەی جوود لە سەرەتای ١٩٨٠ کان، کە پێک هاتبوو لە پارتی و حسک و پاسۆک و شیوعی و ئاشووری و زەحمەتێکێشن و پارتی گەل. هەر ئەوەش بووە بەردی بناغەی بەرەی کوردستان، بەرەی کوردستانیش بووە پێشڕەوایەتیی راپەڕینی بەهاری ١٩٩١. 
بەکەمتر لە مانگێک لە راپەڕینی بەهاری ١٩٩١، سەرۆکی پارتی دیموكراتی کوردستان بوو پێشنیازی هەڵبژاردنی گشتیی کرد و بە کردەوەش كردی، کە ئێستا لە سایە و سێبەری ئەو بیرۆکەیە، عێراقی نوێش هەڵبژاردنی گشتیی كرد.
یەکێکی دیکە لە سەروەرییە گەورەکانی پارتی، ئەوە بوو سەرۆک بارزانی و تیمەکەی لە بەغدا بۆ مافەکانی کورد و کوردستان لە چوارچێوەی نوسینەوەی دەستووری عێراقی نوێ دا، رۆڵی هەرە گرنگ و بەرچاویان بینی، بەڵکو ئەوەی کە بەدەست هاتووە لە مافە دەستوورییەکان بەشە هەرێ زۆرەکەی بۆ سەرۆک بارزانی و تیمەکەی دەگەڕێتەوە. ئەمانەو چەندانی تر وای کرد کە کوردستانیان لە٢٠٢١/١٠/١٠دەنگەکانیان بۆ پارتێکی بەهێز بێت، تا بە هێزەوە بەرگریی لە کورد و کوردستان بکات، چونکە گەورەترین
ئەزموونی تاقیکراوەیان هەیە لەسەری و لێشی دڵنیان بەهەموو.

ھەواڵی زیاتر