ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

سەروەری یاسا
پێکەوە ژیان لە چەند ووتاری پێشوماندا، بابەتی ڕاستە رێمان بوو.ئەو بابەتە چەند ووتاریتریشی گەرەکە؛ چونکە شیکردنەوەی پێکەوە ژیان لەو بابەتانە نییە بەئاسانی کۆتایی بێت؛ بەتایبەت لەو کۆمەڵگانەی، وەکو کوردستانی ڕەنگینی خۆمان، فرە رەنگ و فـــرە دەنگن، فرە نەتەوەو فرە دینن. هەر وەها، پێکەوه ژیان لقێکی پـــڕ بەرهەمی یەکێك لەبنەما بنەرەتەکانی یاســـایه، کە هەر یاسایه لە گشت شارســـتانییەتی ئەو زەمانە چارەسەرێکی گشـــتییه بۆ هەموو گرفت و گرێکۆرەکانی ئادەمیزاد، چ تاك چ کۆمەڵـــگا نێودەوڵەتی یاخود کۆمەڵـــگای ناوخۆ، جگە لەوەش
پێکەوە ژیان بەزۆر تایتل خۆدەنوێنیت. بەدەســـتەواژەی زانســـتی لۆجیـــك، ڕاســـتە ڕێ جنس عالیه
کەدەکاتە مۆرکی باڵا بەگوێرەی وەرگێڕانی ماموستا حەمە کەریم هەورامـــی، بەو واتایەی کە هیچ مۆرکی تر، بە مانای چەمکێکی بەرزتر لە ســـەرەوەی ئەو نییه، بەڵام لەخـــوارەوەی ئەو هەیە، وەکو سەروەری یاسا، کە ڕێك بەپۆلینی لۆجیك دەبێتە بەشێك لە ڕاســـتە رێ، کە ئەویـــش بەهەمان پۆلیـــن چەند چەمکێکی پێویســـت و زیندەکی وەکو کرۆکی یاسا بەرهەمیەتی. یەکسانی وەکو نموونه، چونکە یاســـا بێ لایەنە، باڵانسی بەرژەوەندەکانی مرۆڤەکانـــە بەبێ جیـــاوازی، هەر وەها، مافی ئـــازادی دەربڕین
لەهەموو پانتایی ژیان، مافی مرۆف بەگشتی، هەماهەنگی. ئەو چەمکە زیندەکییانە، نیشـــانەی کۆمەڵگایەکی شارســـتانی ڕاســـتە ڕێنە، لە هەمان کاتدا لەژێر جەتره گەورەکەی یاســـا لە ســـەر کۆمەڵگا دەچەسپێن، چونکە یاســـا نە ئامۆژگارییە و نە فەرمایشتە. یاســـا پەیویســـتی ژیانی کۆمەڵگایە بە خۆشی یا بەترشـــی، وەکو عارەب دەڵێن ” طوعا او کرها” . پێشێلکردنی یاســـا وەکـــو پێشـــێلکردنی دابونەریـــت نییە؛ بەڵکـــو لێدانی کۆمەڵگایە، دەرچوونە لەبنەمایەکانی ئاسایشـــی کۆمەڵگا، بۆیە
سزای تاوانبار بەشێکی بنەڕەتییە لە پێناسەی یاسا. بەو پۆلینـــە لۆجیکییە، پێکەوە ژیان ســـەکتەرێکی بنەرەتییە لە سەروەری یاســـا، نەمنەتەو نەخێرە بە کەس، جگە لەوەش، پێکەوە ژیان بەرجەستەی یەکسانییە، کە لەیاسای نێودەوڵەتی حسابی بۆ کردیە. هەموو ئەم چەمکانەش پێوەری راستە رێنه؛ بۆیەموســـڵماناندەیڵێنودەیڵێنەوە”(اهِدَناالِّصَراَطالُمسَتِقيَم” . ڕاستە ڕێمان کە