بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی
(یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەیی کلیلی سەرکەوتنمانە …)
ئەم ڕستە کورتەی سەرەوە بەشێکە لە پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانـــی کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن بڵاوکرایەوە و دواتریش پارتی یەکەم هەنگاوی بۆ دروســـتکردنی ئەم یەکڕیزی و تەباییە ناو لە گەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان کۆبۆوە بۆ ئـــەوەی ئەزموونی پەرلەمانی پێشـــوو لەم پەرلەمانەی عێراق و
حکوومەتی داهاتوو دووبارە نەبێتەوە. ڕێژەی بەشـــداریی لە هەڵبژاردندا بە شـــێوەیەکی گشـــتی کەم بوو. پێویســـتە حزبەکان بە گشـــتی و ناوەندەکانی توێژینەوە و ئەکادیمی بە ووردی شـــیکردنەوە و هەڵســـەنگاندن بکەن بۆ ئەنجامەکان و بە دوای هۆکاری کەمی بەشداریکردندا بگەڕێن. ئەگـــەر هۆکارێک لـــەو هۆکارانـــەی دەنگدەرانـــی پارێزگاکانی تری عێراق ســـارد دەکاتـــەوە لە بەشـــدارینەکردن لە دەنگدان کەمی خزمەتگـــوزاری بێت، ئەوا ئەم هـــۆکارە نابێتە ڕێگر کە خەڵکی هەرێمی کوردســـتان بەشـــداری دەنگدان بکەن، چونکە خزمەتگوزاری گشـــتی لە هەرێم کەمتـــر پەیوەندی بە بەغداوە هەیـــە. کەواتە دەبێت بۆ هۆکاری تر بگەڕێین. بە بۆچوونی من ڕەنگە هۆکارێک لە هۆکارەکان ئەوەبێت کە ڕەنگە بەشـــێک لە دەنگـــدەران لایان وابێت کە ئـــەدای نوێنەرەکانیان لە بەغدا لە ئاستی پێویستدا نییە و کاریگەرییان لەسەر دروستکردنی بڕیار لاوازە. ئەمـــەش، جگە لە کەمی ژمـــارەی نوێنەرەکان، بەهۆی ناکۆکی و ناتەبایی حزبەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراقە. کەواتە یەکەم کارێک کە حزبەکانی هەرێمی کوردســـتان بیکەن بۆ ئەوەی متمانەی خەڵک بە پرۆســـەی سیاسی پتەوتر بکەن، بریتییە لە پاراستنی یەکڕیزی گەلی کوردستان لە بەغدا، چونکە بە بێ بوونی ئەو یەکڕیزییە هەڵوێســـتمان لاواز و کاریگەرییمان کـــەم دەبێت. ڕاســـتە ژمارەی کورســـییەکانی کوردســـتان و ئاســـتی نوێنەرایەتی کوردســـتان لە پەرلەمانی عێراقدا لە چاو پێکهاتەی عەرەبدا کەمە، بەڵام ڕێکخستنەوەی نێوماڵی خۆمان هێزی سیاســـی و مەعنەویمان زیاتر دەکات. بەمەش دەنگدەری کوردســـتان زیاتر متمانەی لا دروست دەبێت کە نوێنەرەکانیان لە بەغدا دەتوانن کاریگەرییان هەبێت