لاپەڕە ڕەشەكەی مێژوو

ھاودەنگ فاروق

شازدە ڕەشەکەی ئۆكتۆبەر
ئەو ڕۆژەی ویستیان گومان لە
نەتەوەبوون و میڵەتبوونمان بکەین.
ئەو ڕۆژەی کۆمەڵێک کەس بڕیاریان دا گیان بە خاك نەبەخشرێ و، ئیتر خاك بە ژیان فرۆشرا؛ نیشتمان كرا بە قوربانی میراتگرانی ناپاكی و دژبەرانی سەربەخۆییی كوردســـتان؛ بەڵام ئێمە ســـەر و گیانمان لەسەر بەری دەستمان دانا و خاکمان پاراست.
شـــازدەی ئۆكتۆبەر، ناپاكییەك لە مێـــژوو، ناپاكیی لە خۆزگە و ئاوات و پلانی ســـەربەخۆییی كوردســـتان. شـــازدەی ئۆكتۆبەر، تەواوكەری خیانەتەكانی مێژوویەک لە شكســـت. ئەوان بە مێژوویان گوت؛ بوەســـتە، لێرە كورد دادەبەزێت. بـــەڵام بارزانی هاواری كرد، ڕۆڵەکانی نەتەوە! خـــۆ نەچەمێنن، ئێرە شـــوێنی دابەزین نییە!
ئێستا كاتی سەركەوتنە.
لـــە شـــازدەی ئۆكتۆبـــەردا، بە هەمـــوو گەلەكۆمەی ســـەردەم، ئەو ئابلۆقەدرانە دڵڕەقانەی كوردســـتان بە دەستی داگیرکەران و هێزی ئیقلیمی، هیچیان نەدەگەشتە ئاست ئەژنۆی خیانەتی ناوخۆ، ئەم خیانەتەی لە مێژوودا بێوێنـــە بوو. لەگەڵ ئیرادەی كـــورد و لەگەڵ مەچەكی بارزانیدا كەوتە شەڕی ئیرادە. ئیدی نەعرەتەی كوردینە
خۆ نەچەمێنن، مێژووی سەروەرییەكانی درێژە پێدا.
ئیدی تانكەكانی داگیركەر، كرانە سووتماک و كورد بە ســـەربڵندی ئەو پیلانەی تێپەڕاند و لە سحێلا و پردێدا پیلانەكەی ســـەر بڕی. ئیستاش تەرمەكەی لەناو لاپەڕە ڕەشەكانی مێژوودا دیارە.

ھەواڵی زیاتر