بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

بەرەو یەکڕیزی زیاتر
(هیوادارم لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیز و تـــەواوکاری یەکتر بن. هیوادارم هەموو لایەنەکان بەیەکەوە و بۆ یەک ئامانجی هاوبەش و لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان و بەرگریکـــردن لە ماف و دەســـکەوتەکانی گەلی کوردســـتان کار بکەن و، لەســـەر بنەمای شەراکەتی ڕاســـتەقینە پەیوەەندییەکانی
کوردستان و عێراقی فیدراڵ بنیات بنێنەوە). ئەمەی سەرەوە بەشـــێکە لە پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە بۆنـــەی کۆتاییهاتنی دەنگداندان و ســـەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردســـتان لەو هەڵبژاردنەدا. پێشـــتریش لە میانـــەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، ســـەرۆک نێچیروان بارزانـــی، داوای لە هەموو لایەنە کورســـتانییەکان کـــرد کـــە دوای هەڵبژاردن بەسەربەرشـــتی ئەو کۆببنەوە. هەڵبژاردنی ئەمجارە بە شێوەیەکی گشتی سەرکەوتن بوو بۆ پارتی و هەموو ســـەرکەوتنێکی پارتیش سەرکەوتنە بۆ کوردستان. جگە لـــەوەی پارتی ژمارەی کورســـییەکانی زۆر زیادیانکرد، ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بەغدایان کردبووە ســـەنگەری دژایەتی کوردستان لە لایەن گەلەوە سێدارەی سیاسییان بۆ دانرا و چیتر نابنە کۆسپ لە ڕێگـــەی یەکێتی و تەبایی کورد کـــە بەغدا. ئەنجامی هەڵبژاردن لە کەرکوک لە بەرژەوەدی کورد تەواو بوو چونکە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا پارێزگاری ســـەپێنراو و میلیشیاکان هەموو هەوڵیكیان دا کە ئەنجامی هەڵبژاردن بەشـــێوەیەک بگۆڕن کە ژمارەی نوێنەرانی کورد لەو پارێزگایە کەمبکەنەوە، بەلام سەرنەکەوتن. ڕوویەکی تری ســـەرکەوتنی کورد لە شـــەنگال بوو، چونکە هەرسێ کاندیدەکەی پارتـــی لەو بازنەیە ســـەرکەوتن ســـەرەڕای هەوڵەکانی پەکەکە و میلیشیاکان بۆ ڕێگرتن لە کاندیدەکانی پارتی. هەر ئەو سەرکەوتنە لە شەنگال جارێکیتر دووپاتیکردەوە کە شەنگال بەشێکی دانەبڕاوە لە کوردستان. پارتی ئـــەم ســـەرکەوتنە بەکاردەهێنێت بۆ کۆکردنـــەوەی لایەنە کوردســـتانییەکان لە ژێـــر چەتری بەرژەوەندی گەلی کوردســـتان و یەکخســـتنی تواناکان لـــە بەغدا بۆ ئەوەی پێکـــەوە بەرگری لە مافەکانـــی کوردســـتان بکەین. ئێمە هیواداریـــن لایەنەکانی تریش بەهەمان گیان و نەفەسی هەســـتکردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی بەدەنگ پەیامەکەی ســـەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆک نێچیروان بارزانییەوە بێن