حەكیمی ویژدانی خۆت بە

ھاودەنگ فاروق

دەنگدەری خۆشەویست! خەڵكی هۆشیاری كوردستان، دەنگدەری بوێر و چاوكراوە، پەلە مەکە لە حوکمدان؛ دەرفەتەکە چوار ســـاڵە، بە چاوی فکر و ئەقڵ بیر بکەرەوە، چاوێک بخشێنەوە بە کار و کاروانی ئاوەدانیی پارتی و ئەوانی دیكەدا، جا حەکیمی دڵ و ویژدانی خۆت بە، دەنگ بەوانە مەدە لەگەڵ نەیارانی کورددا لە بەغدا و لە تەک شـــۆڤێنییەکاندا، پێکی پیلانگێڕییان لە دژی گەلی خۆت دەنۆشینی و بەس جلی کوردییان لەبەردا بوو.
دەنگدەری خەمخۆر، دڵسۆز و بەویژدان، كە چوویتە سەر سندووقەكانی دەنگدان، چاوت لەو هەڕەشـــەیە بێت كە هەندێك دەڵێن لە بەغداوە شـــۆڕش لە دژی كوردستان دەكەین!
ئەوانەی بە پشتیوانیی ئۆردووی داگیركەر هەڕەشە لە خاک و ئاوی كوردستان و ئەزموونی كوردســـتان و ئاینـــدەی منداڵەكانمان دەكەن و مەگیرانی و بێـــزوو بەو ڕۆژەوە دەکەن، کۆمەڵێک شـــۆڤێنی بێن ئاڵای سەر قەڵای هەولێر بەوپەڕی بێڕێزییەوە داگرن، وەک چۆن ئاڵای پەیکەری پێشمەرگەکەی کەرکووکیان داگرت و لەسەری هەڵپەڕین. ئەوانە بێزوو بەو ڕۆژەوە دەکەن، لەناو سلێمانی و هەولێر و دهۆک، ڕۆژانە تۆ بە سەیتەرەی شۆڤێنییەکاندا تێپەڕیت و لەبری بەخێر بێت و خوات لەگەڵ، بە زمانێکی بێگانە بێڕێزیت پێ بکرێت. بیرت بێ! پارتی نەعرەتەی نەڕەشـــێرەكانی مێژووە، ئێمە نەك هەڕەشـــە لە كوردستان ناكەیـــن، ئێمە پەنجە بە چاوی داگیركەراندا دەكەین، هۆڵـــی پەرلەمانی فیدراڵیی ئێراق دەكەینە گۆڕەپانی تۆماركردنی گۆڵ لە دوای گۆڵ.
دەستكەوت و سەروەرییەكان، سەربەرزی و نەبەردییەكان،گەشانەوەی مێژوو، هەڵكردنی ئاڵای كوردســـتان لە پایتەختەكانی دنیا، ئاشـــتی و ئاوەدانی، پاراســـتنی كوردستان لە دەستی ڕەشی تیرۆر، لەكاتێكدا زۆرینەی وڵاتانی دەورووبەرمان بە دەستی تیرۆر خەڵتانی خوێن بوون، هەموو ئەوانە دەستكەوتی پارتین بە پشتیوانیی ئێوە. پارتی دەســـتلەملانی مێژووی پڕشـــکۆ و سەروەریی كوردســـتان، دەستوپەنجەی لەگەڵ شـــێخی پیران و شـــێخی نەمر و بارزانی نەمر، میراتگری ســـەروەرییەكانی مادی گەورە، نەعرەتەی ســـەرزەمینی ماد و میزۆپۆتامیایـــە… پارتی ژێی ئاوازی ئازادی و دیموکراتی كوردستانە. پارتی بەهێزترین شاڕێگەیە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان.
پارتـــی تاكـــە وەڵام و بەهێزترین هاوار و گـــەرووی نەبەزیوی نەخێری كـــوردە بەرانبەر غەدرەكانی مێژوو، بەرانبەر ستەمەكانی داگیركەر. پارتی لە منداڵدانی خەم و ئازارەكانی نەتەوەیەكی ژێردەســـتەوە هاتووەتە بوون.. پارتی غەدری ســـەدە دەبینێت كە لە كورد كراوە، نەك تەنها ئیمتیازەكانی پەرلەمانتارێك و بەڵێ و نەخێری یاســـایەك و پۆســـتێك و دووان.
بـــۆ ئاوەدانی و خۆشـــگوزەرانیی خۆت و نەوەكانت، بۆ ئـــەوەی داگیركەر زات نەكات لە دوورەوەش سەیری كوردســـتان بكات. بۆ ئاڵای كوردستان، بۆ ئەوەی كوردیش لە ڕیزی نەتەوەكاندا ببێتە خاوەنی شكۆ و هەیبەتی خۆی، ئەم سێ حزبە هەڵبژێرە: پارتی و هەر پارتی و تەنیا پارتی.

ھەواڵی زیاتر