پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پارتی و سلێمانی

پارتی نامۆ نییە بە ســـلێمانی؛ ســـلێمانی خۆی خاوەنی ڕیشەی خەبات و ڕەســـەنایەتی پارتی و ڕێبازی بارزانییە؛ سلێمانییەکان پێش هەمووان لە پارتی و بارزانی تێگەیشتوون، بۆیە ئەوان دوو جار پارتین. لە مێژووی پارتی و سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و، لە ڕاپەڕینیشدا تێكۆشەرانی ڕێبازی كوردایەتی لە سلێمانی، ڕۆڵی کارایان هەبووە.
ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا سلێمانیی ئازار داوە و زیانی زۆری بە شارەكە گەیاند و، بووەتە هۆی دواكەوتنی، ئەو مەکینە ئیرهابە فکرییە بووە، کە لە دژی پارتی و ســـلێمانی وەگەڕ خرابوو. ئەمڕۆ ســـلێمانی لە هەموو کاتێ زێتر پێوێســـتیان بە مۆدیلە پارتییانەکەی کار و خزمەتگوزاری و سەقامگیرییە، بۆیە دڵنیاین سلێمانی خۆی دەجووڵێ و وەرەم و گرێی ساڵەهای شێرپەنجەی ئیرهابی فکری لە ڕەگوڕیشەوە هەڵدەتەکێنێ و پارتی هەڵدەبژێرێ.
لـــە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، ڕاســـتییەکی ڕوونتر كردەوە، كە: چیتر ئیرهابی فكری لە شـــارە حەیاتەكـــە ڕەواجی نەماوە؛ هەروەك ئەو نەریتەش بازاڕی نەما كە ئۆباڵی نەبوونی پڕۆژە و ئاوەدانی و ئارامی لە سلێمانی بخرێتە ئەستۆی پارتی.
جێگری ســـەرۆكی پارتی، بە خەڵكی ســـلێمانی گوت: ســـەرمایەدارەكان شـــایەتن كە هەر پڕۆژەیەكی ئاوەدانی لە ناوچەكانی دیكەی كوردستان هەبووبێت، ئێمە ئاسانكاریمان كردووە بۆ ئەوەی لە سلێمانییشدا بكرێت؛ بەڵام بۆ نەكراوە؟ ئەوە ئەو پرسیارەیە كە دەنگدەرانی سلێمانی لە ١۰/١۰ لە دەســـتەڵاتدارانی ســـلێمانی دەیكەن. چونكە ئەوان باش دەزانن، تاكە لایەنێكی لە دواكەوتنی سلێمانیدا ئەستۆپاک بێ و هیچ خەتایەكی نەبووبێ، پارتییە.
وەك “نێچیرڤان بارزانی” گوتی: ســـلێمانی و پارتی دوو ئەڵقەی پێكەوە گرێدراون و لێک جیا ناكرێنەوە. هیچ گەڕەكێكی ســـلێمانی و هیچ گوند و شـــارۆچكەیەكی ئەو دەڤەرە نییە، ســـەروەرییەكی بۆ پارتی تۆمار نەكردبێت. بۆیە دڵنیاین لە ڕۆژی دەنگدانیشدا، دەیكەنە كەرنەڤاڵی سەرخستنی كاندیدەكانی پارتی. ئەوجا، چاوەڕوانی ئارامی، ئۆقرەیی و ئاوەدانی و پڕۆژە جوانەكانی پارتی بن.