پێنجشەممە, كانونی یه‌كه‌م 12, 2024

سەرۆک بارزانی و موسەنا سامەرائی ئالنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیریی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن، لەگەڵ ئەو ئالەنگارییانەی دێنە بەردەم پرۆسەی سیاسیی و سەقامگیریی لە عێراقدا.

دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی ،2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.

لەو دیدارەدا، بیروڕا لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئالنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.