دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە ئازاد گەرماڤی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ئازاد گەرماڤی کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە ئازاد گەرماڤی گەیاند، کە دایکی کۆچی دوایی کردووە.

هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوا لێ خۆشبێت بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرانبەردا، ئازاد گەرماڤی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی