یەکەم کاروانی حاجیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، دوێنێ، ئەمشەو یەکشەممە 2025.5.18، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئاوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شێخ نیاز ڕاغب، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، یەکەم کاروانی حاجیان لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوتن.

بڕیارە ئەمساڵ، لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێگەی وشکانی و لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ( 5 هەزار و 136 ) هاووڵاتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بگەنە سعودیە.