رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە بەڕێزیان و خانەوادەکەیان ڕاگەیاند بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد ئیسماعیل)ـی برایان.