بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.
با مانا و پەیامە بەرزەکانی ئەم جەژنە لە لێبوردەیی، گەردنئازادی و ئاشتەوایی، بکەینە دەرفەتێکی نوێ بۆ پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەیی. لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیاريهتیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
ئێمە بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنێت. هیوادارم جەژنی خێر و بهختهوهری بێت بۆ هەموو لایەک.
جەژنتان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٩/٣/٢٠٢٦

