سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رێككەوتن نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەكردنی نەوت رایگەیاند، بڕیارمان دا ڕێگە بدەین نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستان بڕوات.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا کە لە زووترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات”.
سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند “هاوکات لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە پەلە ئەو ڕێگرییانەی خراوەتە سەر هاوردە و جوولەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن، هەروەها دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە”.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتاییدا سوپاس و پێزانینی پەیامی بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان نارد بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا.

