سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی سەفوان بەشیر گەرگەری کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی کورەکەیان.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:-
بەڕێز سەفوان بەشیر گەرگەری
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بۆ کۆچی دوایی (سەیف)ی کوڕتان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

