رۆژنامەی ھەولێر

تاو میدیا دەستی بەکار کرد

بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان، ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سۆنیا سدیق بەڕێوەبەری تاو میدیا و ستافی دەزگاکە و، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان و نووسەر و میدیاکارانی ئافرەت، لە ڕێوڕەسمێکدا (تاو میدیا) وەکو پلاتفۆرمێکی نوێی میدیایی دەستی بەکارەکانی کرد.

د. سالار عوسمان، ئەم هەنگاوەی بەرز نرخاند و بە دەستپێشخەرییەکی گرنگی وەسف کرد بۆ خزمەتکردن و پشتیوانیکردنی زیاتری پرسەکانی ئافرەتان.
جەختی لەوەش کردەوە کە بوونی دەزگایەکی لەم شێوەیە دەبێتە مینبەرێکی کاریگەر بۆ گەیاندنی دەنگی ئافرەتان و، داکۆکیکردن لە مافەکانیان و پێشخستنی تواناکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا، کە ئەمەش خزمەتێکی گەورە بە پرۆسەی ڕۆشنبیری و گەشەسەندنی کۆمەڵگە دەگەیەنێت.
جێگەی ئاماژەیە، (تاو میدیا) بە پلەی یەکەم بایەخ بە پرسی ئافرەتان و کێشە و ویستەکانیان لە ناو کۆمەڵگەدا دەدات و هەوڵدەدات ببێتە دەنگێکی ڕاستەقینە بۆ خستنەڕووی توانا و ڕۆڵی ئافرەت لە هەموو کایە جیاوازەکانی ژیاندا.