چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات له پاراستنی سامانی ئاو و ئێستا ڕشتانه كار له بنیاتنان و ڕۆنانی به‌نداوی باوه‌نوور ده‌كرێت، به‌نداوێك له دوای به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان، سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی ئاسایشی ئاو له سنووره‌كه‌ی بپارێزت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێستا ڕشتانه كار له بنیاتنانی به‌نداو له ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كات، سه‌رباری ئه‌و به‌نداوانه‌ی ته‌واو بوونه و ئێستا ئاویان تێدا گلدراوه‌ته‌وه، كار له چه‌ندان به‌نداو دی ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و به‌نداوانه‌ی كه ئێستا له بواری جێبه‌جێكردندایه، به‌نداوی باوه‌نووره، پڕۆژه‌ی به‌نداوی باوه‌نوور یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م به‌نداوه سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له هه‌رێمی كوردستان، له ڕووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه و به ده‌ست و كاری ناوخۆیی بنیات ده‌نرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بنیاتنانی به‌نداوی باوه‌نوور، كه ئێستا هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، ڕشتانه كار له بنیاتنانی ده‌كرێت، له جۆری خاكییه و درێژییه‌كه‌ی هه‌شت سه‌د و هه‌شتا مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی بیست مه‌تره، پانی لوتكهكهشی نۆ مه‌تره و بڕیاره له ساڵی ٢٠٢٨ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.
به‌نداوه‌كه له ئێستادا له‌ژێر جێبه‌جێكردندایه و كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ره‌وپێش ده‌چن، بڕیاریشه به‌ر له واده‌ی خۆی جێبه‌جێ بكرێت و بخرێته خزمه‌ت كه‌رتی ئاو و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان دوای به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان، كه دوو گه‌وره به‌نداوی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بان، به‌نداوی باوه‌نوور دێت له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای به بڕی سی و چوار مێگاوات هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ببێته سێیه‌م گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ئاوی.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بنیاتنانی به‌نداوی باوه‌نوور، له‌لایه‌ن گروپی زۆزك و كۆمپانیای هیدرۆكۆنستروكتیا، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هابیكا، به گوژمه‌ی دوو سه‌د و چل و پێنج ملیار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جیا له سودی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌نداوی باوه‌نوور، گرنگییه‌كی زۆری بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت به‌وه‌ی، ڕووبه‌رێكی زۆر له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان له مه‌ترسی به بیابانبوون ده‌پارێزێت و ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی ده‌بوژێنێته‌وه، پاراستنی ئاسایشی ئاو به تایبه‌ت له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و زیادبوونی سامانی ماسی، هاوكات كۆگاكردنی ئاو به بڕی سی ملیۆن مه‌تر سێجا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ ناوچه‌كه پێیه و هتد.
به‌پێی ماسته‌ر پلان وكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان به‌نداوی گه‌وره و بچووك بنیات ده‌نرێن، بنیاتنانی به‌نداوی مه‌نداوه به توانای كۆگاكردنی سێ سه‌د و سی ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له هه‌ولێر، دروستكردنی به‌نداوی دێگه‌ڵه به توانای كۆگاكردنی سه‌د ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له سلێمانی و به‌نداوی ته‌قته‌ق به‌توانای كۆگاكردنی سه‌د ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له كۆیه و به‌نداوی باكرمان به توانای پێنج سه‌د ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له دهۆك، له‌گه‌ڵ ڕۆنانی به‌نداوی كه‌لار به‌رده‌سوور به توانای كۆگاكردنی سه‌د و حه‌فتا ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو.
به‌و پێیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌نداو له شێوێنه جیا جیاكانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌به‌ستییه‌تی ئاسایشی ئاو له كوردستان بپارێزێت و له ڕێگه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو، ئاستی ژێرخانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكاته‌وه و زه‌وی زیادتری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران فه‌راهه‌م بكات، هاوكات جوڵه‌ی زیادتریش به كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان بدات.

