رۆژنامەی ھەولێر

ڕۆژی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

ڕۆژی دووشەممە (16ی ئاداری 2026)، بەپێی یاسای ژمارەی (12)ی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و ڕۆژی سێشەممە (17ی ئاداری 2026)، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.