دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم:
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کونسوڵخانەکە گەیشت
.لە کاتێکدا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە و سزایان بدات، تاکوو چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات نەکەونە مەترسییەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

