کۆمپانیای کەیوەن سەرەڕای ئالنگارییەکان و هەلومەرجی نەخوازراوی ئێستا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پرۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەکییەکان و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر کە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گروپ جێبەجێکرا.
لە مانگی رەمەزانی پیرۆز تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن بەزیاتر لە شیفتێک شەو و ڕۆژ بەردەوامن لەکارکردن لە راکێشانی بۆری HDPEبۆ ئەو گەڕەکانەی تا ئێستا سوودمەند نەبووینە لە پرۆژەی فریاگوزاری و لەئێستادا لە 95%ـی کارەکانی پڕۆژەکەیان تەواوکردووە .
زیاتر لە 400 هەزار مەتر بۆڕی پلاستیکی بە تیرەکانی 110، 160، 200، 250، 300، 400 ملیمەتری بەناو کوچە و کۆڵانەکانی شاری هەولێر و دەورووبەری دابەشکراوە ڕەچاوەی پێوەرەکانی سەلامەتی و تەندروستی و بە کوالیتیەکی بەرز لەلایەن ئەندازایارانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دیزاین و سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوو کارەکان بە کۆتایی بێت و تەواوی بیرە ئیرتیوازیەکانی شاری هەولێر بکوژێندرێتەوە لەپاڵ ڕاکێشانی بۆری ئاو کارکردن لە دوو تانکی عەمباری ئاو بە بڕی 10 هەزار مەتر سێجا بۆ هەر یەکێکیان بەردەوامە و نزیکە لە کۆتایی ئەویش لەلایەن هەمان کۆمپانیا جێبەجێدەکرێت.

