رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێرکرد بەمەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕەکانی غاز و سوتەمەنی لە هەولێر

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی قەیرانی غاز و سوتەمەنی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/10ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر یانکرد
لەلایەن ئاری کاکە شین صابڕ بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر و بەڕێوەبەری بەشەکان پێشوازی لێكرا.

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەو بریارو هەوڵەکانی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێرەوە هاتەوە ئەو دیدارو کۆبوونەوانەی هەیە. بۆ رووبەڕوبونەوەی قەیرانەکان،ڕووداوەکان هەیە دوایی دڵنیایی لە پلانی ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرقەیرانێکی نەخوازراو، جەختی لەسەر دابینکردنی پێداویستییە سوتەمەنیەکان كردەوە و دەستخۆشی لە بەرێوە بەرو بەرێوەبەرانی بەش و فەرمانبەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کردەوە و هەموو پاڵپشتییەکی خۆی بەم دامەزراوەیە دووپاتكردەوە کە ئەرکی دابین کردنی سوتەمەنی هاووڵاتیانی لە ئەستۆیە.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت بە یەکسانی هەمووهاوڵاتیان لەشارەکەمانە، سودەمەند بن لە وەرگرتنی غاز لە ئێستاداو سوتەمەنی هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە بەرزترین ئاستی کوالێتی و خێراییدا بێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.