ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌ید موجته‌با خامه‌نه‌یی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌كو ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران..
ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه..
به‌ڕێز جەنابی ئایه‌توڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی،
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین.
لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانهیهتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.

