ئەمە دۆخێکی هەستیارە هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە،پێویستە میدییا بیانی و ناوخۆییەکان پابەند بن بە ڕوماڵ نەکردنی شوێنی کەوتنی درۆن و موشەک، تەنها پشت بەو زانیارییانە ببەسترێت کەدژە تیرۆری کوردستان و دام و دەزگا ئەمنییەکان بڵاوی دەکەنەوە، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن،سوپاس بۆ خوا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی دروست و گونجاوییان گرتۆتە بەر بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لەم ئاگرە،ڕۆح و گیانی خەڵک بۆ ئێمە گرنگەو پێویستە بۆ ئەو لایەن و کەناڵانەش گرنگ بێت و ،پابەندبن بە ڕێنمایی دام و دەزگا ئەمنییەکان.
دوپاتیدەکەینەوە هەرێمی کوردستان بەشێک نابێت لەم جەنگەو پاراستنی کوردستان و سەلامەتی گیانی هاونیشتیمانییان لەسەرو هەموو شتێکە.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

