چواس خالید – هەولێر
دوای ته‌واوبوونی به‌شێك له قۆناغه‌كانی شه‌قامی خێرای ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر، كه كاریگه‌ری به‌رچاوی له كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر هه‌یه، ماوه‌یه‌كی دی ده‌ست به ڕۆنانی قۆناغێكی دیكه‌ی شه‌قامه‌كه ده‌كرێت، كه بڕیاره ئه‌ویش به كوالێتی به‌رز و دیزاینی سه‌رده‌میانه بخرێته خزمه‌ت شاری هه‌ولێره‌وه.
به‌گشتی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری كه به مه‌ودای زیادتر له ٧٤ كیلۆمه‌تره‌وه باوه‌ش به هه‌ولێردا ده‌كات، له جێبه‌جێكردنیدا، به‌سه‌ر پێنج قۆناغ دا دابه‌ش كراوه، به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامه‌كه، كۆمپانیای ناوخۆیی هێمن گروپ به كوالێتی به‌رز جێبه‌جێی كرد و ئێستا به‌ڕووی شۆفێراندا كراوه‌ته‌وه و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له هاتوچۆی هه‌ولێر هه‌یه، به جۆرێك مه‌ودا و كات و سه‌لامه‌تی بۆ شۆفێران فه‌راهه‌مهێناوه و قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی له شار كه‌مكردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وانه ئێستا بڕیاره دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان، ده‌ست به ڕۆنان و دروستكردنی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی شه‌قامی خێرایی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر بكرێت، كه له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی كۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك و له‌وێشه‌وه بۆ ڕێگه‌یه‌ی سه‌ره‌كی موسڵ و له وێشه‌وه بۆ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی دهۆك.
ڕۆنانی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری شاری هه‌ولێر، كه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگ و گه‌وره و ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له كۆی مه‌وداكه‌ی به زیادتر له حه‌فتا و چوار كیلۆمترییه‌وه، ئێستا بیست و چوار كیلۆمه‌تری ته‌واو كراوه و زیادتر له چل و شه‌ش كیلۆمه‌تری ماوه بازنه‌كه‌ی ته‌واو بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جێبه‌جێكردنی گه‌وره پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێریدا، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه به سێ به‌ش جێبجه‌جێ كرا، كه به شی یه‌كه‌می شه‌قامه‌كه له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی شه‌قڵاوه تاوه‌كو دووسایدی به‌حركه بوو، مه‌وداكه‌ی ١٠كیلۆمه‌تر و به گوژمه‌ی زیادتر له ١٣١ ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ كرا.
له به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریدا، دوو ئینته‌رچه‌یجی گه‌وره و ١١ پرد و هه‌شت ئه‌نده‌رپاس و سێ پردی په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان هه‌یه، نزیكه‌ی ٦٠ كیلۆمه‌تر سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و نۆ كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆی سندوقی و تۆڕی ڕووناكی هه‌نه، پردی سه‌ره‌كی ڕێگای شه‌قڵاوه، ئینته‌ر چه‌یجێكی جیاوازه و بۆ یه‌كه‌مجاره له عێراق دروست ده‌كرێت، كه پێنج پرد و شه‌ش ئه‌نده‌رپاس له‌خۆ ده‌گرێت.
دواتر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جێبه‌جێكردنی به‌شی دووه‌م و سێیه‌می پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری ده‌ركرد و چواری ئابی ٢٠٢١ كۆمپانیای هێمن گروپ ڕشتانه كاری له ڕۆنانی كرد، له به‌شی دووه‌مدا، كه مه‌وداكه‌ی (٧.٦) كیلۆمه‌تره، (به خه‌ده‌مییه‌كانییه‌وه ٣٠ كیلۆمه‌تری قیره به پانی ٢٠ مه‌تر)، له شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر-شه‌قڵاوه، ده‌ست پێ ده‌كات و له شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر-كۆیه كۆتای دێت، تێچووی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، به زیادتر له ٨٧ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌مڵێندرا و جێبه‌جێكرا.
له‌و به‌شه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێردا پردی سه‌ره‌كی ڕێگای كۆیه و دوو پردی سوڕانه‌وه و پردێكی به‌ستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ١٣ ئاوبه‌ری جۆراوجۆر و ٥٠ كیلۆمه‌تری سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ڕووناكی و په‌رژینی پاراستن و كێرڤستۆن و هێماكانی هاتوچۆ و هێڵكاری، له‌گه‌ڵ شه‌ش به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی به شه‌قامی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌ملاولای شه‌قامه‌كه و هتد…، هه‌نه.
هاوكات له ١٣ ی نیسانی ٢٠٢٢ ده‌ست به ڕۆنانی به‌شی سێیه‌م كرا، كه مه‌وداكه‌ی ٦.١ كیلۆمه‌تر و ٨٦ كیلۆمه‌تری پانی، له دووسایدی به‌حركه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا گه‌زنه، سێ پرده‌كانی هه‌ولێر دهۆك و هه‌ولێر زاخۆ و سوڕانه‌وه و دوو ئه‌نده‌رپاس و ئاوبه‌ری سندوقی گه‌وره و ئاوه‌ڕۆ و په‌رژینی خۆپاراستن و تۆڕی ڕووناكی و هێڵكاری و هێماكانی هاتوچۆ له‌خۆ ده‌گرێت و به تێچووی ٩٥ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی جێبه‌جێكرا.
ئێستاش كۆمپانیای هێمن گروپ كه پێشینه‌ی سه‌ركه‌وتووی له ڕۆنانی ڕێگاوباندا هه‌یه، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌شه‌كانی دیكه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر به كوالێتی به‌رز و شێوازی سه‌رده‌میانه و سه‌لامه‌تییانه جێبه‌جێ بكات.

