لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخەی كە ئێستا بەهۆی شەڕ و هێرشەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران دروستبووە، زانكۆی سەڵاحەدین بڕیار دەدات چارەسەری گونجاو بۆ خوێندنی قوتابییانی بدۆزێتەوە.
سامان عەبدوڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە پ. د. کامەران یوونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک بەڕێوەبەر، کۆبوونەی تایبەت بە چارەنووسی خوێندنی قوتابییانی ئەنجام دا.
راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە لەپێناو سەلامەتی قوتابییان ڕێگەی تر بۆ خوێندن بگیرێتەبەر و نەهێڵرێت خوێندن بووەستێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەم مەبەستە زانکۆی سەلاحەدین هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی دەوامی قوتابییان بەردەوام بێت.

