ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه ڕۆژی پێنج شەممە 12 ی ئازاری 2026 مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ه راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ئه‌وه‌ش هاتووه: لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

