وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە بڕێكی دیكەی پارەی مووچە گەیشت كە زیاترە لە 365 ملیار دینار، سبەی دووشەممە بە گەیشتنی تەواوی تەموویلی مووچە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە گوژمەیەکی تر بەبڕی (365) ملیار و (702) ملیۆن دینار وەک بەشێکی تر لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتی دارایی راشگەیاند: چاوەڕێ دەکەین سبەی دووشەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.

