رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی: شەهید وڵات لە ئەنجامی هێرش و پەلامارێکی تیرۆریستیی ناڕەوا و ستەمکارانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەهید بوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی شەهید وڵات تاهیر، کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرد.

 

ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر ده‌کات

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی شەهید وڵات تاهیر، کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم و هاوخەمیانم.

شەهید وڵات لە ئەنجامی هێرش و پەلامارێکی تیرۆریستیی ناڕەوا و ستەمکارانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات، شەهید بوو.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی شەهید بە به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی بە بنەماڵە و کەسوکاریان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/3/8