رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارانی شەهید وڵات تاهیر کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، کە بە داخەوە ، لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری ناڕەوا و ستەمکارانە و تیرۆریستیانەی سەر هەرێمی کوردستان شەهید بوو.
خودای مەزن گیانی شەهید وڵات بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموومان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .

خودای مەزن کوردستان بپارێزێت .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان