رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی کرد

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی، بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ هەینی، ٦ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە قەزای پیرمام، بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەشداری کرد لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی ـ مزووری) کوڕی تێکۆشەر و سیمبوڵی ناسراوی بەرخودانی دەڤەری بارزان، شەهید خەلیل خۆشەڤی.

جەنابیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.