ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی ئیمارات و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕوژە تاوتوێ کرا و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە هێرش و پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.
هەروەها جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هێورکردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان کردەوە

