ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3-3-2026، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی شوبات ده‌خرێته سه‌ر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ش هاتووه: سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی 4 ی ئازاری 2026 بڕی 120 سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق

