رۆژنامەی ھەولێر

راگەیەنراوێكی نوێ لەبارەی هەڵكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر بڵاو دەكرێتەوە

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر ئەمشەو سێشەممە راگەیەنراوێكی نوێی لەبارەی هەڵكردنی مۆلیدەی لە گەرەكەكان بڵاو كردەوە.

راگەیەنراوەكە وەك ئاگادارییەكە ئاراستەی گشت خاوەن مۆلیدەكان كراوە و تێیدا هاتووە “تکایە هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەی خۆی کار پێنەکردبێت، لیژنەیەک پێکهاتووە لەلایەن لیژنەی قایمقامیەت و شارەوانییەکان شوێنەکەی لێ وەردەگرنەوە و شوێنەکەی پاک دەکرێتەوە”.

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە “ئیتر خاوەن مۆلیدەكان خۆیان بەرپرسیار دەبن لە پابەندنەبوونی کارنەکردنی مۆلیدەکانیان”.

ئه‌نجوومه‌نەكە دوێنێ دووشەممە داوای لە خاوەن مۆلیدەکانی هەولێر كردبوو لەگەل ماڵەکانی سنووری خۆیان قسەی بکەن و تەنسیق بکەن و لەسەر داواکاری ماڵەکان مۆلیدەكان پێ بکەن.